Merve Yıldızalp
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
راوێژکاری وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، فه‌خره‌ددین بههائەددین قادر سه‌ردانی سه‌رۆكی وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا، بیرۆڵ ئاكگونی كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا، فه‌خره‌ددین بههائەددین قادر ئه‌و خولەی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه كه ماوه‌ی مانگێكه 85 مامۆستا له ئیستانبوڵ، له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و خوێندنگانه‌ی ساڵی خوێندنی 2018-2019 له هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه، تیایدا سیمیناری په‌روه‌رده‌یی ده‌بینن.
دواتر ناوبراو سه‌ردانی سه‌رۆكی وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا، بیرۆڵ ئاكگونی كردووه.
سه‌رۆكی وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا سوپاسی فه‌خره‌ددین بههائەددین قادر كرد به‌هۆی ئه‌و هاوكارییانه‌ی له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری و دامه‌رزاندنی خوێندنگه‌كانیاندا له هه‌ولێر پێشكه‌شی كردوون.
ئاكگون رایگه‌یاند مامۆستاكان به‌سه‌ركه‌وتوویی خوله‌كه‌یان ته‌واوكردووه و دوای ئه‌و سیمینارانه‌ی رۆژی دووشه‌ممه پێشكهشدهكرێن، رۆژی سێشه‌ممه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌ست به وانه گوتنه‌وه ده‌كه‌ن له‌و ده‌زگایانه‌دا كه كراونه‌ته‌وه.
ناوبراو راشیگه‌یاند، ئه‌و مامۆستایانه له باچه‌ی ساوایان، خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییدا وانه ده‌ڵێنه‌وه كه توانای له‌خۆگرتنی دوو هه‌زار و 500 خوێندكاریان ده‌بێت.
ئاكگون هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌رده‌وامده‌بن له كاره‌كانیان له‌پێناو راده‌ستكردنی خوێندنگه‌كانی فه‌تۆ له هه‌ولێر به وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا.
راوێژکاری وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، فه‌خره‌ددین بههائەددین قادر باسی له‌وه كرد كه ئه‌و قوتابخانانه‌ی وەقفی مه‌عاریف كه له هه‌ولێر كراونه‌ته‌وه پرۆژه‌یه‌كی نموونه‌ین، سوپاسی به‌رپرسانی وه‌قفی مه‌عاریفی توركیاشی كرد.
فه‌خره‌ددین بههائەددین قادر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئاماده‌ن پشتیوانی له وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا بكه‌ن بۆ په‌ره‌دان به چالاكییه‌كانیان له هه‌ولێر و پرۆژه نوێیەكانیان و، گوتی: "پشتیوانی پێویستمان پێشكه‌ش به وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا كرد بۆ ته‌واوكردنی كاروباره‌كانی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان. به‌و قوتابخانانه هه‌ناسه‌یه‌كی نوێ به به‌ر په‌روه‌رده‌دا هاته‌وه له هه‌ولێر. به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی زانستی هونه‌ردا كه له ناوچه‌كه‌دا پێویسته، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی پشتیوانی له وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا ده‌كه‌ین له‌باره‌ی سكۆڵه‌رشیپی زانكۆكان".