Ömer Yasin Ergin
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
ماردین - AA
سه‌یرانگای به‌یاز سو‌و كه ده‌كه‌وێته نێوان شارۆچكه‌كانی میدیات و نسێبین سه‌ربه ماردین، كه‌شێكی جیاوازی هه‌یه بۆ گه‌شتیاران.
سه‌یرانگاكه 30 كیلۆمه‌تر له شارۆچکەی میدات و 20 كیلۆمه‌تر له شارۆچکەی نسێبینه‌وه دووره و به سروشته جوانه‌كه‌یه‌وه له‌م كه‌شوهه‌وا گه‌رمه‌دا، بووه‌ته جێگای سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
خه‌ڵكی به‌مه‌به‌ستی خۆفێنككردنه‌وه و مه‌له‌كردن له‌ئاوی سازگاردا و به‌سه‌ربردنی كات له كه‌شوهه‌وای فێنكی كه‌نار ئاوه‌كه‌دا، سه‌ردانی به‌یاز سو‌و ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له كۆتایی هه‌فته‌دا قه‌ره‌باڵخییه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
گەشتیارێکی زۆر به‌تایبه‌ت له شاره‌كانی ماردین، دیاربه‌كر، باتمان، شرنەخ و ئورفا و ته‌نانه‌ت له عێراقیشه‌وه سه‌ردانی به‌یاز سو‌و ده‌كه‌ن.