İsmet Karakaş
02 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2021
ئەنقەرە- AA
دهستهی گشتیی سزا له دادگای باڵای تورکیا، دەربارەی سزای زیندانیی ئەو تۆمەتبارانەی کە بە فەرمانی رێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵڵاچی لە پاریزگاکانی ئادانا و هاتای بارهەڵگرەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی توركیا (میت)یان راگرتبوو، بڕیاریدا.
دادگا لێکۆڵینەوەی لە تەمیزی دۆسیەی ٥٤ تۆمەتباری دۆسیەی راگرتنی بارهەڵگرەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانییدا، تەواو کرد.
لەم نێوەندەشدا ٢٤ تۆمەتباری دۆسیەکە بڕیاری ئازاد کردنیان بۆ دەرچوو، سێ تۆمەتبار بڕیاری شکاندنی حوکمەکانیان بۆ دەرکرا و نۆ تۆمەتباری دیکەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەکانیان جیاکرایەوە، هەروەها سزای ١٨ تۆمەتبار پەسەند کرا کە سەرۆكی داواکاری گشتی پێشووی ئادانا، سولەیمان باغرییانک و فەرماندەی پێشووی جەندرمەی ئادانا، حەمزە جەلەبئۆغڵو-یان لەنێودا بوو.
لەم نێوەندەشدا سزای زیندانیی سهرۆكی داواكاری گشتیی پێشووی ئادانا، سولهیمان باغرییانک پهسهندكرا كه ٢٢ ساڵ و شهش مانگه.
هەروەها سزای زیندانیی فهرماندهی جهندرمه له ئادانا، حهمزه جهلهبئۆغڵو پهسهندكرا كه ماوهی ٢٠ ساڵه.