Halil Demir
02 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ – AA
١١ تۆمه‌تباری رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ئیستانبوڵ ده‌ستگیر كران.
تیمه‌كانی دژه‌تیرۆر هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجام دا كه ده‌ركه‌وتووه له ئیستانبوڵ چالاكی بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له ئاماده‌كاریدان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كه له حه‌وت ناوچه‌ی شاره‌كه ئه‌نجام درا ١١ تۆمه‌تباری داعش ده‌ستگیر كران.
له كاتی پشكنینی ناونیشانهكانیشدا ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی و ئامێری دیجیتاڵی دۆزرانه‌وه.
راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباران له ئاسایش به‌رده‌وامه.