ستافی کارگێڕی ئاژانسی ئانادۆڵو لە یادی ١٠٥ ساڵەی دامەزراندنی ئاژانسدا سەردانی ئارامگەی ئەتاتورک'یان کرد
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، کاراگۆز: "ئاژانسی ئانادۆڵو بەفەرمانی ئەتاتورک لە ٦ی نیسانی ١٩٢٠دا دامەزرا و هەنووکە بە دیدگای، 'هەواڵدەری گۆڕانکارییەکانی جیهان' وەک دامەزراوەیەکی میدیایی لە ئاستی جیهانیدا چالاکی هەیە".

Ankara
ئەنقەرە - AA
ستافی کارگێڕی ئاژانسی ئانادۆڵو لە یادی ١٠٥ ساڵەی دامەزراندنی ئاژانسدا سەردانی ئارامگەی ئەتاتورک'یان کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ستافی کارگێڕی ئاژانسی ئانادۆڵو لە یادی ١٠٥ ساڵەی دامەزراندنی ئاژانسدا سەردانی ئارامگەی ئەتاتورک (ئانتکابیر)یان کرد.
شاندی ئاژانسی ئانادۆڵو بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز و هەریەکە لە جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی یوسف ئۆزهان و ئۆغوز ئەنیس پێرۆ، بە یاوەری بەڕێوەبەران و کارمەندانی ئاژانسەکە، سەردانی ئارامگەی ئەتاتورک'یان کرد و تاجەگوڵێنەیان دانا.
لە دەفتەری بیرەوەرییەکانی مەزارەکە، سەردار کاراگۆز بە ناوی ئاژانسە، دەقێکی نووسی و ئاماژەی بە بەردەوامی کاروچالاکییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد کە دامەزرێنەرەکەی مستەفا کەمال ئەتاتورکە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز نووسی: "ئاژانسی ئانادۆڵو لە کاتی جەنگی رزگاریدا و بە فەرمانی مستەفا کەمال ئەتاتورک بۆ 'گەیاندنی دەنگی ئانادۆڵو بە جیھان' لە ٦ی نیسانی ١٩٢٠دا دامەزرا، خاوەنی سەدەیەک و پێنج ساڵ ئەزموونە لە گواستنەوە و ڕووماڵکردنی ھەواڵدا. ئاژانسی ئانادۆڵو کە لەو کاتەدا هەواڵی گەیاندنی زانیارییەکانی کۆماری دەدات، ئێستا بە دیدگای، 'هەواڵدەری گۆڕانکارییەکانی جیهان' وەک دامەزراوەیەکی میدیایی لە ئاستی جیهانیدا چالاکی هەیە".