Orhan Pehlül
02 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2022
ئادیامان - AA
ناوچەی شوێنەواریی چیای نەمروت كه دوو هه‌زار و ١٥٠ مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه و ده‌كه‌وێته خاڵی یه‌كتربڕی شارستانییه‌ته‌كانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا و به مەزارگە و پەیکەرە گه‌وره‌كان به‌ناوبانگه و له لیستی میراتی كولتووری جیهانی یونیسكۆدایه، بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانیی.
ناوچه‌كه كه به جوانترین شوێنه‌كانی جیهان داده‌نرێت له‌رووی هه‌ڵهاتن و ئاوابوونی خۆره‌وه، ساڵی رابردوو ١٧١ هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كولتوور و گه‌شتوگوزاری ئادیامان، ئه‌حمه‌د گونایدن له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه دوای كۆتایی هێنان به‌و قۆناغه‌ی دژبه په‌تای كۆرۆنا گیرابووه‌به‌ر، خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئەحمەد گونایدن خۆشحاڵی خۆی نیشان دا به‌و گرنگییه‌ی به ناوچه‌كه‌یان ده‌درێت و گوتی: "ئه‌مساڵ ١٧٠ هه‌زار كه‌س سه‌ردانی چیای نهمروتی كرد. له‌وانه‌یش سه‌دا ٩٠یان گه‌شتیاری ناوخۆیی بوون. ساڵی رابردوو به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه ژماره‌ی گه‌شتیارمان دابه‌زی بۆ ٥٢ هه‌زار، به‌ڵام ئه‌مساڵ گه‌یشته نزیكه‌ی سێ ئه‌وه‌نده و پێشوازیمان له ١٧١ هه‌زار كه‌س كرد".
به‌ڕێوه‌به‌ری كولتوور و گه‌شتوگوزاری ئادیامان، ئه‌حمه‌د گونایدن هەروەها باسی له‌وه كرد كه به‌و پرۆژانه‌ی جێبه‌جێیان كردوون ئامانجی نوێیان داناوه و گوتی: "ساڵی داهاتوو ئامانجمان ئه‌وه‌یه پێشوازی له ٣٠٠ هه‌زار كه‌س بكه‌ین. بەردەوام هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانمان دەکەین بۆ پێشخستنی كه‌رتی گەشت و گوزار لە ئادیامان و پرۆژە بەرهەم دەهێنین. لە چوارچێوەی پڕۆژەی ژیانەوەی گەشت و گوزاری ئادیامان-دا چه‌ند كارێكی ژینگەیی وەک سەنتەری پێشوازیکردن لە سەردانکەران، رووناکی و رێڕەوی پیاسەکردن لە نۆ ناوەندا ئەنجامدراون. چاوه‌ڕوانین به‌و جۆره پرۆژانه گەشت و گوزار لە پارێزگاکەمان بگاتە ئاستێكی پێشکەوتووتر".