Sangar Hamad Azeez
02 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2017
بەرلین - AA
لە شاری گاگەناوی سەر بە هەرێمی ڤۆتەنبێرک لە ئەڵمانیا رێگە نەدرا بە یەکێتی دیموکراتەکانی تورک لە ئەورووپا چالاکییەک ئەنجام بدەن، کە تیایدا وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ گوتارێکی پێشکەش دەکرد.
لە روونکردنەوەیەکدا شارەوانی گاگەناوی رایگەیاند کە بەهۆی ئەوەی ئەو هۆڵەی یەکێتی دیموکراتەکانی تورک لە ئەورووپا بەکرێیان گرتبوو بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکە بچووک و نەشیاوە، مۆڵەتی ئەنجامدانی چالاکییەکەیان لێ وەرگرتوونەتەوە.
دوا بەدوای روونکردنەوەکەش بەهۆی ئەوەی وەزیری دادی تورکیا بەشداری لە چالاکییەکە دەکرد، بابەتەکە بووە جێی باسی میدیاکان.
لە روونکردنەوەکە باس لەوە دەکات کە بەهۆی ئەوەی هاووڵاتییەکی زۆر بۆ چالاکییەکە دێن، گەراجی ئۆتۆمبێل لە شوێنەکە بە پێی پێویست نییە و کێشە دروست دەبێت، ئەمەش هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی چالاکییەکەیە.