Sangar Hamad Azeez
02 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2017
وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ رایگەیاند: "بەداخەوە ئەمڕۆ دەرفەتی کۆبوونەوەکەمان بۆ نەڕەخسا کە مۆڵەتی وەرگیرابوو و گشت کارەکانی ئەنجام درابوو. بەرپرسانی ئەڵمانیا کە ھەموو جارێک قسە لەسەر مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسی، سەروەری یاسا و ئازادی رادەربڕین دەکەن و بێجگە لە خۆیان لەوبارەیەوە ھەموو کەسێک تۆمەتبار دەکەن و رەخنەی لێدەگرن، کەچی تەحمولی کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵگەی تورکیان نەکرد کە مایەی قبووڵکردن نییە".
لە میانی روونکردنەوەیەکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە ستراسبۆرگ، وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ باسی لە رێگری ئەڵمانیا کرد لە ئەنجامدانی چالاکییەکی یەکێتی دیموکراتەکانی تورک لە ئەورووپا کە تیایدا ناوبراو گوتارێکی پێشکەش دەکرد.
بۆزداغ گوتی: "بەداخەوە ئەمڕۆ دەرفەتی کۆبوونەوەکەمان بۆ نەڕەخسا کە مۆڵەتی وەرگیروە و گشت کارەکانی ئەنجام درابوو. بەرپرسانی ئەڵمانیا کە ھەموو جارێک قسە لەسەر مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسی، سەروەری یاسا و ئازادی رادەربڕین دەکەن و بێجگە لە خۆیان لەوبارەیەوە ھەموو کەسێک تۆمەتبار دەکەن و رەخنەی لێدەگرن، کەچی تەحمولی کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵگەی تورکیان نەکرد کە مایەی قبووڵکردن نییە".
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی رێگرییەکەی ئەڵمانیا ناچاربووە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەی هەڵوەشێنێتەوە و گوتی: "ئەگەر بێتو بچووبامە شاری گاگەناو لە ئەڵمانیا بۆ چالاکییەکە. ئەوا دیدارێکم لە وەزیری دادی ئەڵمانیا ئەنجام دەدا. لە کارڵسروه کاتژمێر ١٨ کۆدەبینەوە و چەند بابەتێکمان دەخستە بەر باس و گفتوگۆ . بەڵام بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی چالاکییەکە منیش کۆبوونەوەکەم لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەم هەڵوەشاندەوە و ئەو کۆبوونەوەیە ناکرێت و دەگەڕێینەوە تورکیا".