Necat Hazar,Sayim Harmancı,Sıraç Karadeniz
08 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2023
وان - AA
لە پارێزگاکانی وان و هەکاری خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە رێگای ٣٩ ئاوایی بەڕووی هاتوچۆدا داخران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی گەورەشارەوانیی وان، بەهۆی بەفربارینەوە رێگای ٣٠ شوێنی نیشتەجێبوون داخراون.
تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان.
هەروەها تیمەکانی شارەوانی قەزای ئیپەکیۆلۆ دەستیان بە کارەکانی پاککردنەوەی شەقام و شۆستەکانی قەزاکە کرد کە بەرگی سپی پۆشرابوو.
دەستپێکردنی بەفربارین لە ناوچە کە رووبەڕووی وشکەساڵی هاتبوو، هاووڵاتییانی دڵخۆش کرد.
- هەکاری
لە قەزای شەمزینان بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، نۆ ئاوایی بەڕووی هاتوچۆدا داخران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری-یەوە وەرگیراوە، بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە، رێگەی دوو گوند و حەوت ئاوایی لە قەزاکە بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان بەزووترین کات.