Sarp Özer
08 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا پلانی بۆ ئەوە داناوە، ئەمساڵ ١٦ هەزار کەس وەک سەربازی بەگرێبەست وەردەگرێت.
بەپێی زانیارییەکان وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ زیاتر بەهێزکردن و پێشخستنی سوپا.
لە کاتێکدا سوپای تورکیا بە بەرهەمە پیشەسازییەکانی بەرگریی نیشتمانیی بەهێز دەکرێت، لەلایەکی دیکەیشەوە ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ مانۆڕەکان دەگەیەندرێتە بەرزترین ئاست.
زیادکردنی ژمارەی سەربازان یەکێکە لە خاڵە گرنگەکانی بەهێزکردن و پێشخستنی سوپا. لەم میانەیەدا ساڵی رابردوو، ١٢ هەزار و ٩٤٠ کەس وەک سەربازی بەگرێبەست وەرگیران.
لە کاتێکدا زۆربەی ئەو سەربازانە لە فەرماندەیی هێزە وشکانییەکاندا ئەرکدار کران، زیاتر لە ١٠ هەزاریان مەشق و راهێنانیان پێ کرا و دەستیان کرد بە کارەکانیان.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا پلانی بۆ ئەوە داناوە، ئەمساڵ بە تێکڕایی ١٦ هەزار کەس وەک سەربازی بەگرێبەست وەردەگرێت.