Yılmaz Kazandıoğlu
22 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2018
هه‌كاری - AA
له ناوه‌ندی شاری هه‌كاری و سێ شارۆچكه‌ی سه‌ربه پارێزگاكه ژماره‌یه‌ك ناوچه بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ وه‌ك "ناوچه‌ی ئه‌منیی تایبه‌ت" راگه‌یه‌نران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن پارێزگای هه‌كارییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، ٣٠ ناوچه لە ناوه‌ندی شاری هه‌كاری و هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی چوكورجا، شەمزینان و یوكسه‌كۆڤا له كاتژمێر ٠٠:٠١ی رۆژی ٢٣ی حوزه‌یرانه‌وه تا كاژمێر ٢٣:٥٩ی رۆژی حه‌وتی تهمووز وه‌ك "ناوچه‌ی ئه‌منیی تایبه‌ت" راده‌گه‌یه‌نرێن.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.