Mohammed Baqi Hussein
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
سه‌ركۆماری توركیا: "رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌ئێمه‌وه گرتوویه‌تی و باسی ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌كات. ئه‌شكه‌نجه‌دان لای ئێمه جێی نابێته‌وه. ده‌كرێت له‌كاتی تێڕژانهكهدا شه‌ق و تێهه‌ڵدانیان خواردبێت. ئه‌گه‌ر لێیان نه‌درایه پۆلیسهكانمانیان ده‌كوشت. نابێت به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن؟".
سه‌ركۆماری توركیا: "ئاگادارنه‌بوون له كوده‌تاكه له كاتی خۆیدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رێكخراوه سه‌ره‌تا كاری له‌سه‌ر رووخاندنی رێكخستنه‌كانی هه‌واڵگریمان كردووه. وه‌ك ده‌زانن ته‌نیا ده‌زگای هه‌واڵگری میللیمان نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌واڵگری ئاسایش، هه‌واڵگری جه‌ندرمه‌مان هه‌یه. ئه‌و رێكخراوه هه‌واڵگریانه چی‌یان نه‌كردووه، له راستیدا لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن ئاگاداریان نه‌كردووه‌ته‌وه دوژمنایهتشیان كردووه".
ئه‌ردۆغان: "ناچارین دوو شت جێبه‌جێ بكه‌ین. یه‌ك؛ ئه‌و باری نائاساییه‌ی رامانگه‌یاندووه، چی به‌رهه‌مهێناوه یان به كه‌ڵكی چی دێت؟ خێراكردنی كاروباری ده‌وڵه‌ت. كاتێک ئه‌وه‌مان خێرا كرد، ده‌ستمان كرد به قۆناغی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت. دوو؛ ده‌ستمان كرد به قۆناغی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا. پێویستمان به‌وه هه‌بوو. پێویست بوو ئه‌و هه‌نگاوه بنێین. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌مان نهنایا، ئه‌وا ئه‌و فه‌تۆ و مهتۆیانه هێزه چه‌كداره‌كانیان داگیر ده‌كردین و پاشانیش به‌و فڕۆكه، تانك و تۆپه‌ی به پاره‌ی باجی گه‌ل كڕدراون ههڵیدهكوتایه سه‌ر گه‌ل. له‌به‌رئه‌وه ناچاربووین ئه‌و هه‌نگاوه بگرینه به‌ر".