Rewa Mahmut Hasan
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
تائەمڕۆ ٣ بڕیار دەکراوە کە حوکمی یاسای هەیە، لەمەودواش دەردەچێت. لەرۆژانی داهاتوودا بڕیارنامەیەکی تر دەردەکرێت کە حوکمی یاسای هەیە. کارەکانی ئامادەکاری بەردەوامی هەیە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی بانگهێشتنامەی سەرکۆمار ئەردۆغانەوە کە داوای لە سەرکردە سیاسییەکان کردبوو بەشداری بکەن لە کۆبوونەوەی جەماوەریی شەهیدان و دیموکراسیدا، گوتی "سەرۆکی جەهەپە بەشداریی ناکات بەڵام شاندێک دەنێرن. مەهەپەش ئەمشەو بەیانی وەڵام دەدەنەوە. قسەی من ئەوەیە خۆزگە خۆی دەهات، واتە ئەگەر سەرۆکەکان بێن و گوتەیان بۆ هاووڵاتیان هەبووایە زۆر باشتر دەبوو، وێنایەکی پێکەوەیی نیشان دەدرا. بەڵام بەشداری کردنیان بە وەفدیش لە پارتەکانەوە، نیشانەی پێکەوەیی یەکڕیزیە و گرنگی خۆی دەبێت".
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە پێنەدانی هەواڵی هەوڵە کودەتاییەکە دەکەنسەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "من ئەمەم لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نەتەوەیی پرسی، گوتم ئەمە چۆن دەبێت؟ سەرۆکوەزیران و سەرکۆمار هەواڵیان نییە لەوباریەوە، سەرۆک ئەرکان هەواڵی هەبێت زۆر ئاساییە. بەڵام دەبێت بەسەرۆکوەزیران بڵێن. چونکە ئێوە بەرپرسیارن بەرامبەر سەرۆکوەزیران. بەڵام نەیتوانی وەڵامی ئەوە بداتەوە، هیچ شتێکی نەگوت، ئەمە راستییەکەیە".
ئەگەر زانیاریتان نەبێت، ئەوە ناتوانن رێوشوینی پێویست بگرنە بەر و درەنگ دەکەویت. ئەوەی لە ١٥ ی تەمووزدا روویدا بەسەرماندا بریتیە لەمە. ئەگەر بەپێی پێویستی زانیاری هەواڵگری هەبووایە، ئەگەر ئەو زانیارییە هەواڵگریانە لەکاتی خۆیدا بەدەست بکەوتنایە، ئەوا بابەتەکە نەدەگەیشتە ئەو دۆخە.
لەبارەی هەوڵی شکستخواردووی کودەتاکەی گرووپی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکانەوە یڵدرم گوتی: "ئێمە پێوانەیەکمان داناوە، پێوانە دیارو ڕوونە. ئەوانەی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لەگەڵیاندان (فەتحوڵڵاچییەکان)، ئەوانەی دوای ١٧-٢٥ی کانوونی یەکەم پشتگیری دارایی ئەو رێکخراوەی کردووەو پاڵپشتیان بووە، ئەوانەی رۆڵێکی کارایان گێراوە لەناو پارتەکان و رێکخراوەکاندا، هەموویان وەک گومانلێکراو کۆدەکرێنەوە و هەرکاتێک کەسێک بڵێت من پەیوەندیم پێیانەوە نییە و بەڵگەی پێویستی هەبوو لەسەر ئەمە، لەگەڵ گومانلێکراوەکانی تردا جیا دەکرێتەوە. لەم بارەیەوە دەتوانم بڵێم کاری ئیمە ئاسان نییە، ئیمە دەوڵەتی یاساین. دەبێت بە دڵنیاییەوە نارەواو ئەوەی لەسەرحەقە دەبێت جیایان بکەینەوە".
لەسەر دەرکردن و هەڵپەساردنی کاری مامۆستاکان کە پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستی گولەنەوە هەیە یڵدرم گوتی: "لە ئێستادا لەو بڕوایەدام، لەسەروو ٢٠ هەزار لە دەوروبەری ٢٣ هەزار مامۆستا کارەکانیان هەڵپەسێردراوە. بە هۆیەوە کە وەرزیی نوێی خوێندن دێتەوە، خوێندنگەکان دەکرێنەوە، پێویست بە مامۆستا هەیە، بۆیە وەک کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری وەگرتنی ١٥ هەزار مامۆستای داوە، وەزارەتی پەروەردە لەو بارەیەوە کاری پێویستی بۆ دەکات".
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی تاقیکردنەوەی کولتووری توانای -گشتی KPSS ی ٢٠١٠شەوە یڵدرم گوتی: "من لەو بارەیەوە لەو بڕوایەدام کە دەکرێت تاقیکردنەوەکانی ئەمانە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت، واتە ئەمانە دیارە هەموویان پرسیارەکانیان وەرگرتووە، یان ئەوەتا لەناو ئەمانەدا تەنیا گرووپێکی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکان ئامانجیان بووە. ئەوانە دیار دەبن، دواتر سەیری ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەمانە دەکرێت، ئەنجامدەرانی ئەو کارە هەرکەسێک بن دەردەکەون، ئەوانەی تر لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت".
یڵدرم گوتیشی: "لێرە بڕیاری دادگا هەیە، ئەویش لەسەر سکاڵای قوربانیانەوە دادگا بڕیاری داوە، کەباس لە دزینی پرسیارەکان دەکات، بەهەرحاڵ ئەمانە دادگاییەکانی لە ٢٠١٠ دا بەردەوام بو هاتووینەتە ٢٠١٦، ژمارەی فەرمانبەرانیان گەیشتۆتە ٨٦ هەزار کەس. ئەگەر ئەمانە هەڵوەشێنەوە، واتای ئەمە چییە. واتە ٨٦ هەزار کەس دەردەکرێت، ئەگەر دەرنەکران، ئەوا رێوشوێنێکی تر دەگیرێتە بەر. واتە دادگا بڕیاری داوە، بەڵام ئەوەندە ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، بڕیارەکە رەت دەکەینەوە، یان یاسایەک دەردەکەین بۆ پوچەڵکردنەوەی بریاری دادگا. یان گرێبەستی ٨٦ هەزار کەس هەڵدەوەشێنینەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەی سەرکردەکانەوە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان ئەوەی لەسەریان بێت ئەنجامی دەدەن و گوتی "من لەو بڕوایەدام کە هەریەک لەسەرۆکانی مەهەپەو جەهەپە بە دڵسۆزییەوە مامەڵە دەکەن. دەتوانین زۆر بابەت بە قسەو گفتوگۆ چارەسەر بکەین، ئەمە وڵاتی هەموومانە، داهاتووەکەشی بۆ هەموومانە دەبێت پیکەوە گفتوگۆی لەسەر بکەین".
بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەشدا کە سکاڵای لەسەر هەزار و ٥٠٠ کەس کێشاوەتەوە کە لەناویاندا کەسایەتی سیاسی و نووسەر و رۆژنامەنووسیش هەن.
لەبارەی درێژکردنەوەی بارودۆخی نائاسایی لەتورکیا یڵدرم گوتی: "لە ئێستادا بیرمان لە شتێکی وەها نەکردۆتەوە، ئومێدەروام پێویستمان بەشتی وەها نابێت، ئەگەر کرا، دەتوانین زووتر ئەو بارودۆخە نائاساییە هەڵگرین".
لەسەر هەوڵەکانیان بۆ زوو رادەستکردنەوەی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ ناسراو بە فەتحوڵا گولەن یڵدرم گوتی: "لەبەر ئەگەری هەڵهاتنی، یان بەهۆی ئەوەی کە ئەگەری هەرشتێک هەبێت بەسەریدابێت و دۆسیەو بەڵگەکان ناڕوون ببن، بۆیە داواکارییەکی لەو چەشنەمان هەیە. ئەمە داوایەکی زۆر یاسایی و گونجاوە. ئومێدەوارم کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمرکا لە هەستیاری ئەم دۆخە تێبگەن".
هاوکات یڵدرم ئاماژەی بەو دەنگۆیانە کرد کە باس لە تێوەگلانی ئەمریکا دەکەن لە هەوڵە کەدەتا سەربازییەکەدا گوتی: "بۆ ئەوەی لەم دەنگۆیانە خۆیان رزگار بکەن وەک ئەمریکا، هەلێکی زێڕینیان کەوتۆتە بەردەست، ئەو هەلە زێڕینە چیە؟ کەسی ناو کودەتاکە رادەستی تورکیا بکاتەوەو ئەوکات ئەو مشتومڕانە کۆتاییان پێ دێت. بەو چەشنەش هاوبەشێکی ستراتیژی لە تەنگەژەدا نامێنێت".