Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2018
لۆس ئه‌نجلس - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، له شاری لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی توركدا كۆبوویه‌وه و، رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا یه‌كێكه له گرنگترین هاوپه‌یمانانی ئێمه. ره‌نگه له هه‌ندێک بابه‌تدا بۆچوونی جیاوازمان هه‌بێت و به‌رز و نزمی له په‌یوه‌ندییه‌كانمان دروستبێت، به‌ڵام له‌باره‌ی بابه‌تی فه‌تۆ و پێدانی چه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به په‌یه‌ده بارگرژییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا هه‌یه. هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌وانه‌ش به رێگه‌ی دیالۆگ تێپه‌ڕێنین".
چاوش‌ئۆغڵو له نشینگه‌ی سهركونسوڵخانهی توركیا له لۆس ئه‌نجلس، له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتیه توركانهدا كۆبوویه‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌ژین.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو، باسی له بابه‌تی فه‌تۆ كرد و، رایگه‌یاند: "هەموو جیهان لەوە تێگەیشت کە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ چی رێکخراوێکی ناپاکە. خوا یار بێت ئەمریکاش لەوە تێدەگات. بەداخەوە ئەو پشتیوانییەی لە ئەمریکا دەمانویست تا ئێستا نەمانبینیووە. داواکارییەکانی رادەستکردنەوە (ی فەتۆ) جێبەجێ نەکراون و هێشتا لێپرسینەوە دەستی پێنەکردووە".
چاوش‌ئۆغڵو باسی له كێشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی تورك-ئه‌مریكی كرد و، گوتی: "ئه‌مریكا یه‌كێكه له گرنگترین هاوپه‌یمانانی ئێمه. ره‌نگه له هه‌ندێک بابه‌تدا بۆچوونی جیاوازمان هه‌بێت و به‌رز و نزمی له په‌یوه‌ندییه‌كانمان دروستبێت، به‌ڵام له‌باره‌ی بابه‌تی فه‌تۆ و پێدانی چه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به په‌یه‌ده بارگرژییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا هه‌یه. هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌وانه‌ش به رێگه‌ی دیالۆگ تێپه‌ڕێنین. له بنه‌ڕه‌تدا به‌شداریكردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی دوای دوو رۆژ له ڤانكۆڤه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یه كه له جه‌نگی كۆریاوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێكمانهێناوه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا له‌باره‌ی نه‌رمبوونه‌وه‌ی كه‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا دوا و گوتی، "ئێمه له‌دۆخی ئاسایی‌دا نه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، نه لەگەڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا كێشه‌مان نییه. ئه‌ڵمانیا له‌ئێستادا داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كردووه. له‌دوایین سه‌ردانماندا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانمان هه‌ڵدایه‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێی نه‌مسا پەیوەندی ته‌له‌فۆنی ئەنجام دا و ده‌ڵێت كه توركیا و توركه‌كانی خۆشده‌وێت. ئه‌و ده‌ڵێت له‌وانه‌كانمدا شارستانییه‌تی ئیسلامیم باسكردووه و باسی كاریگه‌ریی عوسمانییهكانم له‌سه‌ر شارستانییه‌تی جیهان كردووه. گوتی ئایا ده‌كرێ په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بكه‌ینه‌وه؟ منیش گوتم به‌خۆشحاڵییه‌وه. 25ی مانگ پێشوازی له به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین له دورگه‌ی گه‌وره‌ی ئیستانبوڵ و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه."
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "گه‌لی تورك به‌هۆش هاتووەته‌وه، گه‌لی تورك دووباره متمانه‌ی به‌خۆیه‌تی. ده‌مانه‌وێت ئه‌وه به دۆستانی ئهورووپایمان بڵێین. له‌به‌رئه‌وه پێویسته كه‌مێك فێربن كه چۆن له‌گه‌ڵ وڵاتێكی وه‌ك توركیا و گه‌لی توركدا مامه‌ڵه بكه‌ن. به‌و تێگه‌یشتنه نابێت له به‌رزیه‌وه ته‌ماشا بكه‌یت و فشار بكه‌یت، وه‌ك دوو هاوبه‌شی یه‌كسان گفتوگۆ ده‌كه‌ین. كێشه‌كانیش به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و تێیده‌په‌ڕێنین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له دوایین پێشهاته‌كانی سووریا كرد و، گوتی: "له‌ساڵانی رابردوودا به‌رده‌وام باسمان له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سووریا ده‌كرد، به‌ڵام له‌سایه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له قۆناغی ئاستانادا پێی هه‌ستاین، ئێستا سووریا له‌دۆخێكی باشتردایه. ته‌واو باشه؟ نه‌خێر. به‌بێ چاره‌سه‌ری سیاسی و گەڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ سووریا، نابێت، به‌ڵام به‌ره‌و باشی ده‌چین و كاره‌كان له‌سه‌ر قۆناغی سیاسی چڕكراوه‌ته‌وه. توركیا لێره‌دا رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه".
هاوكات چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ئێران و رووسیا هاتوونه‌ته ناو پرۆسه‌كه‌وه و، ئه‌مریكاش له‌وێیه و، ئه‌ورووپییه‌كانیش نه‌خراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی قۆناغه‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له دوایین دۆخی عێراق كرد و، رایگه‌یاند: "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی عێراق (کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدڕالی و حکوومەتی هەرێم) هەردوولا دەیانەوێ ئێمە نێوەندگیریان بکەین. ئیدارەی هەرێم هەڵەیەکی جددی کرد، لە هەڵەکەی تێگەیشت، بەڵام سەقامگیری و یەکپارچەیی عێراق بۆ ئێمە گرنگە. ٢١ی ئەم مانگە دەچمە بەغدا. خوا یار بێت تورکیا رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەدا".