Fahrettin İbrahim
13 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2018
لۆس ئەنجلێس - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو: "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی عێراق (کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدڕالی و حکوومەتی هەرێم) هەردوولا دەیانەوێ ئێمە نێوەندگیریان بکەین. ئیدارەی هەرێم هەڵەیەکی جددی کرد، لە هەڵەکەی تێگەیشت، بەڵام سەقامگیری و یەکپارچەیی عێراق بۆ ئێمە گرنگە. ٢١ی ئەم مانگە دەچمە بەغدا. خوا یار بێت تورکیا رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەدا. هیچ مەبەستێکی نهێنیمان نییە، چاومان لە خاکی کەس نییە. تەنیا بابەتێک کە بەرگری لێدەکەین، دادپەروەرییە".
چاوشئۆغڵو کە بە سەردانێک لە ئەمریکایە، کۆنسولی وڵاتەکەی بەسەر کردەوە و لە دیدارێکدا لەگەڵ رەوەندی تورک لەم وڵاتە، لەبارەی کێشەکانی ناوچەکە قسەی کرد.
لە میانی قسەکانیدا چاوشئۆغڵو باسی لە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی عێراق کرد و گوتی: "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی عێراق هەردوولا دەیانەوێ ئێمە نێوەندگیریان بکەین. ئیدارەی هەرێم هەڵەیەکی جددی کرد، لە هەڵەکەی تێگەیشت، بەڵام سەقامگیری و یەکپارچەیی عێراق بۆ ئێمە گرنگە. ٢١ی ئەم مانگە دەچمە بەغدا. خوا یار بێت تورکیا رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەدا".