Şerife Çetin
18 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2018
ستراسبۆرگ - AA
كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، خۆشحاڵیی خۆی له‌باره‌ی درێژنه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی باری نائاسایی له توركیا نیشاندا.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دانیه‌ڵ هۆڵتگن، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، وه‌بیریهێنایه‌وه كه هه‌میشه كۆنسه‌ی یه‌كێتییه‌كه بانگه‌وازی هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی كردووه له توركیا و گوتی، "خۆشحاڵین به درێژنه‌كردنه‌وه‌ی باری نائاسایی و كۆتاییهاتنی ئه‌م قۆناغه".
هۆڵتگن راشیگه‌یاند، ئاگاداری ره‌شنووسی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ن كه كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه ئاماده‌ی كردووه و گوتی، "سكرتێری گشتی تۆربجۆرن جاگلاند پێی وایه، پێویسته هه‌موو ئه‌و بابه‌ته گونجاوبێت له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپادا".
هۆڵتگن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماده‌یه پشتگیریی پێویستی توركیا بكات.