Ali Cura
31 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2018
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كرێملین، دیمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین 7ی ئهیلوول له تاران پایته‌ختی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌وانان، پێسكۆڤ رایگه‌یاند، لووتكه‌ی رووسیا، توركیا و ئێران كه پێشتر بڕیاربوو له ته‌برێز به‌ڕێوه‌بچێت، له تارانی پایته‌خت ئه‌نجام ده‌درێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و زانیارییه‌یان له ئێرانه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه.
پێسكۆڤ پشتڕاستیكرده‌وه، وێڕای لووتكه‌ی سێقۆڵی، پوتین و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵیش ئه‌نجامده‌ده‌ن و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به ناوه‌رۆكێكی گشتیی وه‌ك هه‌میشه وه‌سفكرد.
یه‌كه‌م لووتكه‌ی سێقۆڵیی رووسیا، توركیا و ئێران سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، ساڵی رابردوو له شاری سۆچیی رووسیا، دووه‌میان مانگی نیسان له ئه‌نقه‌ره پایته‌ختی توركیا به‌ڕێوه‌چوو و سێیه‌میشیان بڕیاره له تاران به‌ڕێوه‌بچێت.