Abdullah Çelik,Aydın Arık
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
بینگۆل - AA
له رووداوێكی هاتوچۆدا له بینگۆل چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حەوتی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، رووداوه‌كه له نزیك گوندی بیلالئۆغڵو له نێوان ئۆتۆمبێلێكی بازرگانی و پاسێكدا، روویداوە.
له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا، چوار كه‌سی ناو ئۆتۆمبێله بازرگانییه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دوا به‌دوای رووداوه‌كه برینداره‌كان گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی بینگۆل.
ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستدابوو گوازرایه‌وه بۆ بەشی پزیشکی دادوەری لە نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون و منداڵانی بینگۆل.