Tezcan Ekizler
06 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2021
ئیزمیر - AA
لە کەناراوەکانی سنووری قەزای سەفەریهیسار سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا، ٢٤ کۆچبەر رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامییەتی سەفەریهیسار، دوای گەیشتنی زانیاری لەبارەی بوونی ژمارەیەک کۆچبەر لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا لە کەناراوەکانی دۆغانبەی، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان رەوانەی ناوچەکە کراون.
تیمەکان ٢٤ کۆچبەریان رزگارکرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای رێوشوێنەكانی ئاسایش، کۆچبەرەكان رادەستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ كران لە پارێزگای ئیزمیر.