İbrahim Halil Yakut
06 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2021
وان – AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٩ پله لەسەر پێوەری رێختەر، قەزای توشبا سەربە پارێزگای وان باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیای هەژاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاتژمێر ٠٠:٤٦ی ئەمڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٩ پله له قەزای توشبا سەربە پارێزگای وان روویداوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی ٧،٦٢ كیلۆمه‌تر له توێكڵی زه‌ویدا روویداوه.
پارێزگار و جێگری سەرۆکی شارەوانی وان، مەهمەت ئەمین بیلمەز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ، باسی لەوە کرد بەپێی ئامارە بەراییەکان لەو بوومەلەرزەیەدا کە بەگوڕی ٤،٩ پلە روویداوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەکەوتووەتەوە.
مەهمەت ئەمین بیلمەز ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکانی ئافاد، جەندرمە و "١١٢" لە شوێنی روودانی بوومەلەرزەکە بەردەوامن لەسەر لێکۆڵینەوە و گوتی: ''لەئێستادا هیچ دۆخێکی نەرێنی بە ئێمە نەگەیەندراوە''.