ته‌واوبوونی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و كڵێسایه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه تێكدرابوو
له پاش ١٠٠ ساڵ رێوڕه‌سمی ئایینی له كڵێسای كاسۆلیكی ئه‌رمه‌نی سازكرا.
Diyarbakir
دیاربه‌كر - AA
دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كڵێسای كاسۆلیكی ئه‌رمه‌نی له شارۆچكه‌ی سوور سەربە پارێزگای دیاربه‌كر كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه تێكدرابوو، یه‌كه‌م رێوڕه‌سمی ئایینی تیادا رێكخرا.
كڵێساكه كه له ساڵی ٢٠١٥دا به‌هۆی رووداوه‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه تێكدرابوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌قفه‌كان له ساڵی ٢٠١٧دا ده‌ستی كرد به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی و له‌ئیستادا كاره‌كانی ته‌واو بووه.
له چوارچێوه‌ی پرۆتۆكۆلی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌ی وه‌قفه‌كانی دیاربه‌كر و زانكۆی دیجله، کڵێساکە تەرخانکرا بۆ زانكۆی دیجله بەمەرجێک ئەگەر لەلایەن پاتریارکییەتی ئەرمەنی کاسۆلیکەوە داوابکرێت رێوڕه‌سمی ئایینی تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له دوای ١٠٠ ساڵ رێوڕه‌سمێكی ئایینی له کڵێساکەدا، له‌ژێر ئیداره‌ی رێبه‌ری رۆحی کاسۆلیکی ئەرمەنی تورکیا، لۆڤن زەکیان بەڕێوەچوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، لۆڤن زه‌كیان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا خۆشحاڵی خۆی نیشان دا به ته‌واوبوونی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كڵێساكه.
لۆڤن زەکیان هیوای ئاشتیی و ئارامیی بۆ هەموو جیهان، بەتایبەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خواست و رایگه‌یاند "کڵێساکەمان کە لە پێكدادانه‌كانی سووردا زیانی زۆری به‌ركه‌وت له‌سه‌ر ئه‌ركی دەوڵەت نۆژه‌نكرایه‌وه. کڵێساكه‌مان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ته‌رخان كراوه بۆ زانكۆی دیجله به‌مه‌به‌ستی بەکارهێنان لە بواری پەروەردە و کولتووریدا بەمەرجێک تایبەتمەندییە تەلارسازییەکانی لەدەست نه‌دات و هەموو جۆرە پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌كی دەستەبەر بکرێت و رێوڕه‌سمی ئایینی تێدا سازبكرێت ئەگەر لەلایەن کۆمەڵگای کاسۆلیکی ئەرمەنییه‌وه داواكرا".
بەڕێوەبەری ناوه‌ندی كولتووریی، هونەریی، جێبه‌جێ كردن و توێژینەوەی زانكۆی دیجله، بوراک کازان باسی له‌وه كرد كڵێساكه شوێنێكی گرنگه له رووی ژیانی کولتووری و هونەری شارەکە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن