Başak Akbulut Yazar
06 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٤٧ تۆمه‌تبار ده‌رچوو کە ژمارەیەک سه‌ربازیان له‌نێودان كه به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی كۆماریی ئیستانبوڵ له میانی لێكۆڵینه‌وه له شانه نهێنییه‌كانی فه‌تۆ له‌نێو سوپای توركیادا، به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به رێكخراوه‌كه‌وه له رێگای ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٤٧ تۆمه‌تبار له ١٤ پارێزگا ده‌ركرد كه پله سه‌ربازییه‌كانیان لێك جیاوازه و ژمارەیەک سه‌ربازیان له‌نێودان كه به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان.
له‌و میانه‌یه‌دا، هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی هاوكات كردووه له‌و ١٤ پارێزگایه و تا ئێستا ٢٤ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه.