Mümin Altaş,1 23
25 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی عەفرین باکووری رۆژئاوای سووریا دەستی پێکردووە تاکو ئێستا بەلانیکەمەوە، ٣٠٣ چەکداری پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش کراونەتە ئامانج.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بە بیری هێنایەوە کە ٢٠ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بۆ بێکاریگەرکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و رزگارکردنی خەڵکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە لەدەست زوڵم و ستەمی ئەمانە لە لایەن سوپای تورکیا دەستی پێکردووە ئۆپەراسیۆنەکەش بەمجۆرەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە.
ئۆپەراسیۆنەکە لەژێر رۆشنایی ئەو مافانەی کە تورکیا لە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوە دەگرن و لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە مافی بەرگریی لە خۆکردنی رەوا و بە لەبەرچاوگرتنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، ئەنجام دەدرێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیادا هاتووە "لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی عەفرین باکووری رۆژئاوای سووریا دەستی پێکردووە تەنها بنکە و بارەگا و کۆگای چەک و تەقەمەنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/پەیەدە و داعش، دەکرێنە ئامانج و هەموو هەستیارییەک دەگیرێتە بەر بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی سڤیل نەبنە قوربانی".
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راشیگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی عەفرین باکووری رۆژئاوای سووریا دەستی پێکردووە تاکو ئێستا بەلانیکەمەوە ٣٠٣ چەکداری پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش کراونەتە ئامانج.