Yusuf Aydın Deniz
25 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و گوته‌بێژی حكوومه‌ت، به‌كر بۆزداغ سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ روونكردنه‌وه‌یدا.
بۆزداغ باسی له‌وه كرد كه كاتی كرده‌وه هاتووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا و گوتی: "ئیدی سه‌رده‌می كات به‌سه‌ربردن به قسه ته‌واوبووه، كاتی كرداره. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵمان بكه‌وێته راوێژ رێگای ئه‌وه ئاسانه. پێدانی چه‌ك راده‌گرێت، ئه‌و چه‌كانه‌ی داویەتی كۆی ده‌كاته‌وه و به تیرۆریستانی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه ده‌ڵێت به‌ره‌نگاری توركیا مه‌بنه‌وه، واز له‌و كاره بهێنن و بكشێنه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات".
به‌كر بۆزداغ زانیاری دا له‌باره‌ی ئه‌و كارانه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌ده‌چن و گوتی: "كه‌س ناتوانێت لێپرسینه‌وه له راستگۆیی توركیا بكات له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كه‌سیش ناتوانێت لێپرسینه‌وه له بڕیاره‌كه‌ی بكات".
هاوكات بۆزداغ باسی له پشتیوانی ئه‌مریكا كرد بۆ په‌یه‌ده/په‌كه‌كه و گوتی: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رووبه‌ڕووی توركیا نه‌بێته‌وه كه نایه‌وێت، وه‌ك توركیا ئێمه‌ش نامانه‌وێت، رێگه‌ی ئه‌وه دیاره، با ئه‌و پشتیوانییه ببڕیت كه پێشكه‌شی تیرۆریستانی ده‌كات".
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون بۆزداغ گوتی: "ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستانه و دواین تیرۆریست له‌ناو ده‌برێت. ته‌واوبوونی كه‌یه؟، ئه‌و كاته‌یه كه دوواین تیرۆریست له‌ناوده‌برێت".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، له‌باره‌ی ناردنی نامه بۆ په‌رله‌مانتاران دژ به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون رایگه‌یاند "ئه‌وانه هه‌ر ئه‌و جۆرانه‌ن كه ده‌یانناسین. ستایشكاران و پشتیوانانی خۆبه‌خشی رێكخراوه تیرۆریسته‌كانن. جووڵه‌یه‌كه ده‌ستیپێكردووه كه له‌ژێر ده‌سته‌واژه‌ی ئاشتیدا سه‌رزه‌نشتی تێكشاندنی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان و تیرۆریستانیان ده‌كه‌ن، رای گشتیی دروست ده‌كه‌ن بۆ لاوازكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه. بۆ جارێكی دیكه لای گه‌له‌كه‌م سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌م. رۆشنبیری وا ههرنهبن".
لەبارەی پێشنیازی ئەمریکا بۆ 'هێڵی ئەمنی'، بۆزداغ رایگەیاند "ناوچەی ئەمنی تەوەرێکی دیکەیە کە بە جیا تاوتوێ دەکرێت. تەوەرێک نییە بۆ قسەکردن لەسەری تاکو ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون رابگیردرێت یان کۆتایی پێ بهێنرێت".