Mazın Asad
25 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
ھاتای - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەشەشەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، سەردانی ژووری عەمەلیاتی ئۆپەراسیۆنەکەی کرد لە شاری ھاتای.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون، ئەردۆغان و سەرۆک ئەرکانی سوپا، جەنەراڵ خوڵوسی ئاکار ئەمڕۆ ئێوارە لە ئەنقەرەوە بەڕێ کەوتن و لە شاری ھاتای سەردانی ژووری عەمەلیانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون-یان کرد کە فەرماندەی دووەمی سوپا، جەنەراڵ ئیسماعیل مەتین تەمەل سەرپەرشتی دەکات.
ھەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران، بەکر بۆزداغ و وەزیری بەرگریی، نورددەین جانیکلی و فەرماندەی ھێزە زەمینییەکان، جەنەراڵ یەشار گولەر یاوەری ئەردۆغان بوون.
ئەردۆغان لە ژووری عەمەلیاتی ئۆپەراسیۆتی لقی زەیتون لە ھەتای، زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە لە فەرماندەی دووەمی سوپا، جەنەڕاڵ ئیسماعیل مەتین تەمەل و بەرپرسانی دیکەی سەربازیی وەرگرت.
ھەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران، بەکر بۆزداغ و وەزیری بەرگریی، نورددەین جانیکلی و فەرماندەی ھێزە زەمینییەکان، جەنەراڵ یەشار گولەر و پارێزگاری هاتای، مەهمەت ئاتای یاوەری ئەردۆغان بوون لە سەردانەکەی بۆ ژووری عەمەلیاتی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون.
لە لایەکی دیکەوە ئەو کۆبوونەوەی کەوا بڕیار بوو لە نێوان ئەردۆغان و سەرۆکوەزیران، بینالی ئەنجام بدرێت، دواخرا.