Sangar Hamad Azeez
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2018
نیویۆرک - AA
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له ٧٣یه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆركه، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە.
راگەیەندرا کە کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ لە میانی بەڕێوەچوونی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا فەخرەددین ئاڵتون لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە بەر لە گوتاردان، ئەردۆغان و ترەمپ لە هۆڵی بارەگای کۆمەڵەکە گەیشتنە یەک و دوای تەوقە کردن ماوەیەک گفتوگۆیان کرد.