Sangar Hamad Azeez
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2018
نیویۆرک - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بووەتە پێکهاتەیەک کە تەنیا سەیری ئەو ستەمانە دەکات کە لە بەرژەوەندی ئەو پێنج وڵاتە دەدرێت کە مافی ڤیتۆیان هەیە".
ئەردۆغان لە میانی بەڕێوەچوونی ٧٣یه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ماوه‌ی رابردووی 73 ساڵه‌یدا سهركهوتنگهلێكی به‌ده‌ستهێناوه كه ناكرێت بچووك بكرێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش راستییه‌كه كه به‌پێی تێپه‌ڕینی كاتدووركهوتووهتهوه له ده‌سته‌به‌ركردنی چاوه‌ڕوانییه‌كانی مرۆڤایه‌تی بۆ ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی. وەرن با بۆ ئەوەی لەم دونیایەدا هەموو شتێک لە شوێنی خۆی دابنێینەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان بکەینە شوێنی جێبەجێکردن و دەنگی دادپەروەری".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی کردەوە لەوەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستی بە چاکسازی هەیە و گوتی: "کاتێک دەڵێن دونیا لە پێنج گەورەترە، باوەڕمان بەو دەنگە دەبێت کە لە ویژدانمانەوە دێتە دەر".
سەرکۆماری تورکیا باسی لە دۆزی فەڵەستین کرد و گوتی: "بێ دەنگبوون دەرهەق بەو ستەمانەی لە فەڵەستینییەکان دەکرێت، کەمکردنەوەی یارمەتییەکان بۆ ئەو وڵاتە، تەنیا بوێرەی زاڵمەکان زیاتر دەکات. ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهانیش پشتی تێبكات، ئێمه به‌رده‌وامده‌بین لهلایهنگریی فه‌ڵه‌ستینییه سته‌ملێكراوه‌كان و خاوه‌ندارێتیكردن له یه‌كه‌م ڕووگه و پێگه‌ی مێژوویی و یاسایی قودس".
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سامانی ده‌وڵه‌مه‌ندترین 62 كه‌سی جیهان هاوتابێت له‌گه‌ڵ سامانی نیوه‌ی دانیشتوانی زه‌وی كه 3.6 ملیار مرۆڤ ده‌كات، كه‌واته كێشه‌یه‌ك هه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشکی خستە سەرئەوەی کە وڵاته‌كه‌ی تا ئه‌مڕۆ بڕی 32 ملیار دۆلاری بۆ په‌نابه‌رانی سووری خه‌رجكردووه و گوتی، "ئه‌و هاوكارییه‌ی له‌ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه 600 ملیۆن دۆلاره و ئه‌و بڕه‌ی كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌شێوه‌یه‌كی كرداری راده‌ستی توركیای كردووه، ملیارێك و 700 ملیۆن یۆرۆیه. چاوەڕوانین پشتیوانی زیاتری تورکیا بکرێت کە بەری گرتووە لە لێشاوێکی زۆر گەورەی پەنابەران بۆ وڵاتانی جیهان بەتایبەتی بۆ وڵاتانی ئەورووپا".
ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی وڵاتەکەی لە سووریا گوتی: "جەرابلوس و راعی-مان لە داعش پاککردەوە و عەفرینمان لە پەکەکە-پەیەدە-یەپەگە پاککردەوە و ٤ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەمان کردە شوێنێکی پارێزراو کە بە ملیۆنان هاووڵاتی سووری بە ئاسوودەیی تیایدا ژیان دەگوزەرێنن. ئامانجمان ئەوەیە لە منبجەوە تاوەکو سنووری عێراق، خاکی سووریا لە تیرۆریستان پاک بکەینەوە".
سه‌ركۆماری توركیا رەخنەی لە هەندێک کەس و لایەن گرت و گوتی: "ئه‌وانه‌ی كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تاكتیكدا به‌ده‌یان هه‌زار بارهه‌ڵگر و هه‌زاران فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر تیرۆریستان پڕچه‌ك ده‌كه‌ن، بێگومان ئازاری ئه‌مه ده‌چێژن. ئەمڕۆ هەندێک لە وڵاتان بە مەبەست ئاژاوە دروست دەکەن. هیچ شتێک لەم جیهانە لەوە مەترسیدار تر نییە کە بەخشندەیی، ویژدان، دادگەری، راستی و هیوا لەدەست بدەی".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "لێره‌وه هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پشتگیریكردن به‌تێگه‌یشتنێكی بنیاتنه‌ره‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌رێكی سیاسیی درێژخایەن و دادپه‌روه‌ردا بۆ سووریا، بانگهێشت ده‌كه‌م. به‌ڕێككه‌وتنی سۆچی، رێگریمان كرد له هێرشی خوێناوی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی داماڵراو له پێكدادانی ئیدلب كه سێ ملیۆن و نیو سڤیلی تێدا ده‌ژی. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كێشه‌كانمان بهدیالۆگی كاریگه‌ر له‌هه‌لومه‌رجی یه‌كساندا چاره‌سه‌ربكه‌ین. وه‌كه هه‌موو بوارێكی دیكه، چاوه‌ڕوانین له‌بابه‌تی ئابووریشدا به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكرێت".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە تەوەرەیەکی دیکەی گوتارەکەی باسی لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچییەکان کرد و گوتی: "له‌سایه‌ی ئه‌و خه‌باته‌ی به‌هاوكاریی گه‌له‌كه‌مان له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا ئه‌نجاممانداوه، به‌ڕێژه‌یه‌كی باش فه‌تۆمان له‌وڵاته‌كه‌مان پاككردووه‌ته‌وه. ئه‌و وڵاتانه‌شی كه گوێ ده‌گرن له ئامۆژگارییه‌كانی توركیا و وانه له ئه‌زموونه‌كانی وه‌رده‌گرن، یه‌ك یه‌ك ئه‌م رێكخراوه‌یان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له‌خاكی خۆیان ده‌ریان ده‌كه‌ن".
ئەردۆغان گوتیشی: "سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچییەکان لە ئێستادا لە پەنسیلڤانیایە لە ئەمریکا. لە ناوچەیەک کە رووبەرەکەی ٤٠٠ دۆنمە ژیان بەسەر دەبات و تیرۆریستیش هەناردەی ١٦٠ وڵات دەکات. فەتۆ لە ٢٧ ویلایەتدا لە ئەمریکا تەنیا لە رێگەی قوتابخانەکانی چارتەر ساڵانە نزیکەی ٧٦٣ ملیۆن دۆلار لە بوودجەی وڵات وەردەگرێت. لێرەوە بانگهێشتی هەموو وڵاتانی دونیا دەکەم کە بە وریاییەوە رووبەڕووی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ ببنەوە".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رەخنەی لەهەندێک سیاسەتی ئابووری جیهانی گرت و گوتی: "هەرگیز بێ دەنگ نابین بەرامبەر بە هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بازرگانی و بەکارهێنانی گەمارۆی ئابووری وەک چەک. پێویسته هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ رێگریكردن له‌و بڕیاره تاك لایه‌نانه‌ی كه شیرازه‌ی بازرگانیی جیهان تێكده‌ده‌ن".
ئەردۆغان گوتی: "وەک تورکیا، داوا دەکەین کۆمەڵەی گەنجانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زوترین کات دابمەزرێت و ناوەندەکەشی لە شاری ئیستانبوڵ بێت".