Muhammed Enes Can,Muhammet Ali Kemal
26 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی لەنێو سوپای تورکیادا، فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ ٧١ گومانلێکراو دەرکراوە کە ١٠یان لێپرسراو بوون لە سەربازەکان.
فەرمانی دەستبەسەرکردنەکە لە لایەن نووسینگەی تیرۆر و تاوانە رێکخراوەکان لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی ٧١ گومانلێکراوی فەتۆ کە ٦١یان سەربازن و ١٠ی دیکەیان لێپرسراوبوون لێیان، دەرکراوە.