Mehmet Sıddık Kaya
13 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2020
دیاربەکر - AA
ھونەرمەندێکی میللی لە شارۆچکەی چەرمیک سەر بە پارێزگای دیاربەکر، بە ناوی ئوغور کێماش-ی تەمەن ٤٢ ساڵ، بۆ دڵخۆشکردنی دراوسێکانی کە بەھۆی بەرگرتن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ماڵەوەن، مینی کۆنسێرتێک بە زمانی جیا پێشکەش دەکات.
کێماش کە لەو شارۆچکەیە پیشەوەرە و نزیکەی ٢٠ ساڵە سەرقاڵی کاری میوزیکە، ئۆرگێکی لە باڵکۆنی خانووەکەی لە گەڕەکی چوکور داناوە و بە ھەر سێ زمانی تورکی، کوردی و زازاکی گۆرانی دەچڕێت.

ئەو کۆنسێرتەی کێماش لە باڵکۆنی خانووەکەی لەلایەن ھاوسێکانیەوە بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لێ دەکرێ.
- تیمەکانی پۆلیسیش بەشداری لە گۆڕانی چڕینەکەی ئوغور کێماش دەکەن
ھاوکات تەنھا ھاوسێکانی کێماش لە باڵکۆنی خانووەکانیان بەشداری گۆڕانی وتنەکە ناکەن، تیمەکانی پۆلیسیش کە لە شارۆچکەکەدا سەرقاڵی چاودێری و سەرپەرشتیکردنن، لە بەردەم ماڵەکەی ئۆغور کێماش، بەشداری ئەو گۆرانیانە دەکەن کە بە ھەرسێ زمانی کوردی و تورکی و زازاکی دەگوترێتەوە.
کێماش لە لێدوانێکیدا رایگەیاند کە ئەوان پابەندی رێنماییەکانی دەبن بە مانەوە لە ماڵ لە چوارچێوەی رێگرییەکانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
کێماش ئاماژەی بەوەشدا کە بەھۆی بڵابوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە سەرتاسەری جیھان، ھەموو کەسێک بە پیر و گەنجەوە لە ماڵ نایەنە دەرەوە و گوتیشی: "لەو کات و ساتەدا کە پێویستە ھاوکاری یەکتربین، لە باڵکۆنی خانووەکەم پرۆگرامێکی لەم شێوەیەم داناوە و دراوسێکانم دڵخۆش دەکەم".
کێماش ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو نزیکەی ٢٠ ساڵە، لە ئاھەنگەکانی ئەو شارۆچکەیە گۆڕانی دەچڕێت و لەم قۆناغە سەختەشدا بەمەبەستی دڵخۆشکردن و ھاوکاریکردنی دراوسێکانی، بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی مینی کۆنسێرت لە باڵکۆنی خانووەکەی.
ئۆغور کێماش گوتیشی: "وڵاتەکەمان بەرەنگاری ئەو ڤایرۆسە دەبێتەوە. ئینشائەڵڵا خوا بە زووترین کات وڵاتەکەمان لەو نەخۆشییە رزگار دەکات. وڵاتەکەمان بە رۆژانی سەختدا تێپەڕدەبێ، ئێوە تەنھا پابەندی رێنماییەکانی بەرپرسان بن، لە ماڵەوە مەیەنە دەرەوە. من ھەروەکو پێشتر لە ئاھەنگەکانی گواستنەوە، ئێستاش لە باڵکۆنی خانووەکەم درێژە بە دڵخۆشکردنی خەڵک دەدەم".