Abdullah Yasin Güler
13 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٩٣ حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە، ٩٨ کەسیش گیانی لەدەستداوە، کۆی ژمارەی حاڵەتەکان گەیشتە ٦١ ھەزار و ٤٠ کەس، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ھەزار و ٢٦٩ کەس.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٩٣ حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە، ٩٨ کەسیش گیانی لەدەستداوە، کۆی ژمارەی حاڵەتەکان گەیشتە ٦١ ھەزار و ٤٠ کەس، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ھەزار و ٢٦٩ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا لەبارەی ژمارەی ئەو تووشبووانەی کە چاکبوونەتەوە رایگەیاند: "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١١ کەس چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێھێشتووە، کۆی گشتی ئەوانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتە سێ ھەزار و ٩٥٧ کەس".
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: "بە دەستنیشانکردنی خێرا و پێدانی چارەسەریی پێویست، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە چاکدەبنەوە لە زیادبووندایە".
فەخرەددین کۆجا راشیگەیاند: "بەم نزیکانە ژمارەی پشکنینەکانمان دەگاتە ٥٠٠ ھەزار. بەراورد بە ژمارەی پشکنین، ژمارەی حاڵەتەکانمان لە داکشاندایە".