Ömer Yasin Ergin
22 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
دیاربەکر- AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆر لە شاری دیاربەکر، هێزەکانی پۆلیس هەڵمەتی گەڕانیان بۆسەر بینای مەڵبەندی سەرەکی هەدەپە لە شاری دیاربەکر و مەڵبەندی پارتەکە لە شارۆچکەی یەنیشەهیر ئەنجامدا.
بە فەرمانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی دیاربەکر و لەسەر بڕیاری دادگا هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین بۆسەر ئەو دوو مەڵبەندەی هەدەپە ئەنجامدرا.
لە میانی هەڵمەتەکەدا، دەست بەسەر بڕێکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و کۆمەڵێک پۆستەری سەران و ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەدا گیرا.
هەروەها بەرپرسی مەڵبەندی شارۆچکەی یەنیشەهیر-ی هەدەپە و کەسێکی دیکە دەستگیرکران.