دیاربه‌كر.. خانه‌واده‌یه‌كی دیكه به‌شداری له مانگرتنی دایكاندا كرد
-دایكه تور‌كان بایراك به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هیچ هه‌واڵێكی كوڕه‌كه‌یان نازانن، گوتی: "هه‌ده‌په منداڵی رفاندووه. كوڕی خۆم له ئه‌وان ده‌وێته‌وه. با كوڕه‌كه‌م بهێننه‌وه و بمانده‌نه‌وه".
Diyarbakir
دیاربه‌كر – AA
خانه‌واده‌یه‌كی دیكه كه منداڵه‌كه‌یان بۆ چیا رفێنراوه، به‌شدارییان له گردبوونه‌وه‌ی دایكان له به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌پەدا كرد.
گردبوونه‌وه‌ی دایكان له به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارته‌كه به به‌رپرسیاری رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ چیا ده‌زانن و له سێی ئه‌یلوولی ٢٠١٩ه‌وه ده‌ستی پێكردووه، پێی نایه ٥٨٢هه‌مین رۆژه‌وه.
دایكه تور‌كان بایراك كه له‌گه‌ڵ ره‌سوڵ توفه‌نكچی كوڕی له مووش-ه‌وه هاتوون بۆ به‌شداریكردن له مانگرتنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئۆزكان-ی كوڕی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئیستانبوڵ رفێندراوه بۆ چیا.
دایكه تور‌كان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هیچ هه‌واڵێكی كوڕه‌كه‌یان نازانن، گوتی: "هه‌ده‌په منداڵی رفاندووه. كوڕی خۆم له ئه‌وان ده‌وێته‌وه. با كوڕه‌كه‌م بهێننه‌وه و بمانده‌نه‌وه. كوڕی من نه‌خۆشه و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته. بۆ كاركردن چووبووه ئیستانبوڵ، كه‌چی هه‌فته‌یه‌ك دواتر ون بوو".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن