توركيا

دووبارە ناوچە بەرزەکانی ئاگری، قەرس و ئەرزینجان بە بەفر داپۆشرا

Abdullah Söylemez, Muhammet Ali Ateş, Cüneyt Çelik, Özgür İlhan  | 07.05.2024 - نوێکردنەوە : 08.05.2024
دووبارە ناوچە بەرزەکانی ئاگری، قەرس و ئەرزینجان بە بەفر داپۆشرا

Ağrı

ئاگری/قەرس/ئەرزینجان - AA

بەهۆی بارینی بەفر لە مانگی ئایاردا، ناوچە بەرزەکانی ئاگری، قەرس و ئەرزینجان بە بەفر داپۆشران.

ئەو بارانە بەلێزمەیەی ماوەیەکە لە ئاگری بەردەوامە، لە ناوچە بەرزەکان بارینی بەفری بەدوادا هات.

بەهۆی کاریگەری بەفر بارینەکەوە ناوچە شاخاوییەکانی ناوچەکە بەرگی سپیان پۆشی.

لە قەزای تاشڵیچای، بارینی بەفر لە ئاڵاداغڵەر و چەند ناوچەیەکی شاخاوی کاریگەربوو.

- قەرس

لەم بەهاردا شەپۆلێکی بەفر بارین ڕووی لە ناوچە بەرزەکانی قەرس کردەوە.

بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەکانی شارەکە کە دوێنێ شەو دەستیپێکرد و ناوبە ناو بەردەوام بوو، زەوی گوندەکانی سپی پۆش کرد.

هەروەها بارینی بەفر لە کاتەکانی بەیانیشدا بەردەوام بوو.

- ئەرزینجان

بەهۆی بارینی بەفرەوە لە ناوچە بەرزەکانی ئەرزینجان، گوندەکان بەرگی سپیان پۆشی و هاووڵاتیان نەیانتوانی ئاژەڵەکانیان ببەنە لەوەڕگاکان.

بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە ناوچەکەدا، ناوەندی شارەکان لێزمە باران و ناوچە بەرزەکانیش بەفری تێدا باری.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın