10 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2020
ئیزمیر – AA
دوو تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دوای چاكبوونه‌وه‌یان به چه‌پڵه‌ڕێزان بۆ ماڵه‌وه به‌ڕێ كرانه‌وه.
دوو پشكنینی دوایی مه‌جید شه‌نگول (٧٥ ساڵ) و ئه‌حمه‌د چانكا (٦٥ ساڵ) نێگه‌تیڤ ده‌رچوون كه ماوه‌ی ٢٠ رۆژ بوو له به‌شی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی نه‌وار ساڵح ئیشگۆره‌ن چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان وه‌رده‌گرت.
دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا كه شه‌نگول و چانكایا بۆ ماڵه‌وه ره‌وانه بكرێنه‌وه. له كاتی بهڕێكردنیشیاندا له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه به چه‌پڵه‌ڕێزان به‌ڕێ كران.
ئه‌وانیش سوپاسی ماندووبوون و ره‌نجكێشانی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كرد.