Aydın Arik,Damlanur Teyhun
17 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2023
دیاربەکر – AA
دایکانی دیاربەکر بە هۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ چیا بەردەوامن لە گردبوونەوە لە بەردەم بارەگای لقی دیاربەکری هەدەپە بۆ شادبوونەوە بە رۆڵەکانیان.
هەزار و ٣٢٣ رۆژە گردبوونەوەی دایکان لە دیاربەکر بەردەوامە کە لە سێی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە دەستیان پێ کردووە بۆ شادبوونەوە بە رۆڵەکانیان و هەدەپەیش بە بەرپرسیار دەزانن لە رفاندنی جگەرگۆشەکانیاندا.
دایکە ئەسمەر کۆچ کە بۆ شادبوونەوە بە زوبەیدەی کچی، بەشداری لە گردبوونەوەکەدا کردووە، گوتی: "٢٠ جەژنە رۆڵەکەی خۆمم نەبینیووەتەوە، دڵم بۆی دەسووتێت و تامەزرۆی دیداری ئەوم. تا بە جگەرگۆشەکەم شاد نەبمەوە واز ناهێنم".
کۆچ داوای لە کچەکەی کرد بگەڕێتەوە و خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات.
یوسف ئەردینچ ئاماژەی بەوە دا کە هەشت ساڵە کوڕەکەی نەبینیووە و گوتی: "کوڕەکەم لە زانکۆ دەیخوێند هەڵخەڵەتێندرا و رفێندرا بۆ چیا".
دایکە حەوا ئاسڵانیش کە بۆ شادبوونەوە بە ئازاد-ی کوڕی کە هەشت ساڵ لەمەوبەر و لە تەمەنی ١٧ ساڵییدا رفێندراوە، بەشداری لە گردبوونەوەکەدا کردووە و هیوای خواست بە دیداری کوڕەکەی شاد ببێتەوە.