Hasan Namlı
16 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2019
دیاربه‌كر – AA
ژماره‌یه‌ك له‌و خانه‌وادانه‌ی کە بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن منداڵه‌كانیان له رێگای هه‌ده‌په‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون و براونه‌ته ریزه‌كانی یه‌په‌گه كه باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌یه داوای پشتیوانیی له كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كه‌ن.
دایكانی دیاربه‌كر كه هه‌ده‌په به به‌رپرسیار ده‌زانن له رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ چیا، له ٣ی ئه‌یلووله‌وه له به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كری ئه‌و پارته مانیان گرتووه.
هاجەره ئاكار كه به‌مه‌به‌ستی شادبوونه‌وه‌ی به محه‌مه‌دی كوڕی و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئازاره لای دایكانی دیكه له ٢٢ی ئابه‌وه ده‌ستی به‌مانگرتن كردووه له‌به‌رده‌م لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په.
دایكان به هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی منداڵه فریودراوهكانیانهوه به‌رده‌وامن له مانگرتن و داوا له ئه‌ورووپا، ئه‌مریكا و رووسیا ده‌كه‌ن پشتیوانییه‌كانیان بكێشنه‌وه بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان تاكو به منداڵه‌كانیان شادببنه‌وه.
ئایشه‌گول بیچه‌ر كه منداڵه‌كه‌ی له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا رفێنراوه بۆ چیا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "زانیومه منداڵه‌كه‌م له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه‌دایه له سووریا. رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌موویان یه‌كن. منیش كوردم به‌ڵام پشتگیریی تیرۆریستان ناكه‌م. به‌ڵكو نه‌فره‌تیان لێده‌كه‌م. سه‌رۆكی ئه‌مریكا (دۆناڵد تره‌مپ) ده‌ڵێ 'په‌كه‌كه كورده' به‌ڵام كورد نییه و له كورددا شتی وا نییه. ئازادییان له منداڵه‌كانمان سەندووه و بر‌دیانن. ئێستا منداڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ بۆمب و چه‌كدان له سووریا. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ كورد به‌كاربهێنێت. به‌ڵام نابینه به‌شێك له‌و یارییه. لێره‌وه داوا له سه‌رۆك و وڵاتان ده‌كه‌ین منداڵه‌كانمان بۆ بگێڕنه‌وه. منداڵی خۆمان ده‌وێته‌وه".
سوله‌یمان ئایدن-یش كه ئۆزكان-ی كوڕی له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵیدا رفێنراوه، گوتی: "ئه‌مریكا، رووسیا و ئه‌ورووپا بۆ ده‌نگی ئێمه نابیستن؟ به فه‌رمیی هه‌ده‌په منداڵه‌كانی ئێمه‌ی بردووه. هه‌ده‌په په‌كه‌كه‌یه، په‌كه‌كه‌ش یه‌په‌گه. هه‌موو كه‌س ئه‌وه ده‌زانێت. (مه‌زڵوم كۆبانێ) په‌كه‌كه‌یه. بكوژی هه‌زاران منداڵ و گه‌نجه. (ئه‌مریكا) بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به فه‌رمیی پشتگیریی ده‌كات. عه‌بدوڵڵا ئۆجالان گوتوویه‌تی كه (مه‌زڵوم) كوڕی مه‌عنه‌وی ئه‌وه. چونكه بكوژێكی باش بووه و به‌زه‌یی به‌كه‌سدا نه‌هاتۆته‌وه، كوڕی مه‌عنه‌وی ئه‌وه. ئه‌مریكا پشتگیریی رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌كات. رێكخراوی تیرۆریستییش بوێری له‌وه وه‌رگرتووه، منداڵه‌كانمانی فریوداوه و رفاندوونی. ئه‌گه‌ر كوردایه‌تیی رفاندنی منداڵی ١٥ ساڵه بێت به زۆرداری، ئه‌و كوردایهتییهمان ناوێ. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به راستی پشتی كورد ده‌گرێت با بێت پشتی ئێمه بگرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا قسه بكات منداڵه‌كانمان ره‌وانه ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و مه‌زڵوم كۆبانێ-یه گوێ بۆ رێنمایی ئه‌مریكا ده‌گرێت. گه‌نجه‌كانمان له‌وێ به‌كوشت ده‌درێن".
هاوكات فاتمه بینگۆل كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تونجای كوڕی له ته‌مه‌نی ١٤ ساڵیدا ههڵهخهڵهتێنراوه، گوتی: "زانیومانه منداڵه‌كه‌مان براونه‌ته سووریا. له پشت منداڵه‌كانمانه‌وه خۆیان ده‌شارنه‌وه و ئه‌وان ده‌خه‌نه ناو ئاگر و ئاسن. له‌سه‌ر كورسی داده‌نیشن. كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه، با منداڵه‌كانمان بده‌نه‌وه. یه‌په‌گه داكۆكیی له مافی كورد ناكات. به‌ڵكو خزمه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات. به خزمه‌تكردن به ئه‌مریكا داكۆكیی له مافی كورد ناكرێت. به هه‌ژاریی و كوێره‌وه‌ریی منداڵمان بۆ ئه‌وه به‌خێو نه‌كردووه بچێته ئه‌وێ و ببێته سووته‌مه‌نی ئه‌وان".