16 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
حهوتهمین ده‌ورییه‌ی وشكانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی فورات به یاوه‌ری فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ داندرابوو، ئه‌نجام درا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند ده‌ورییه‌ی وشكانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له ناوچه‌ی نێوان قامشلی-دێرك به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ داندرابوو، ئه‌نجام درا.
چوار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی توركیا و چوار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی رووسیا به‌شدارییان له ده‌ورییه‌كه‌دا كرد.
له ئاسمانه‌وه به كۆپته‌ر پشتیوانی چالاكییه‌كانی دهورییهكه ده‌كرا كه له قوڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر به درێژایی ٢٦ كیلۆمه‌تر ئه‌نجام درا.