Kemal Karadağ,Aoezan Khoshnaw Najmuldeen
13 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
دادگای دەستووریی تورکیا لە ١٩ی حوزەیراندا تاوتوێی داواکاری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی کۆماریی دادگای باڵای سزادان دەکات کە داوای کردبوو بەهۆی بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار، هاوکارییەکانی حکوومەت بۆ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بلۆک بکرێت.
دەستەی گشتی دادگای دەستووریی تورکیا، دەرباری داواکارییەکەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی کۆماریی دادگای باڵای سزادان بۆ بلۆککردنی ئەو هاوکارییەی وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا بەگوێرەی بەندی یەک لە یاسای پارتە سیاسییەکان دەیدادەتە هەدەپە کە بڕەکەی ٤٠٠ ملیۆن و ٢٢٨ هەزار و ٦٦٧ لیرەیە لە بەرامبەر بەشداری نەکردنی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٨مین خولی پەرلەمان و گەڕانەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ گەنجینەی دەوڵەت، لە ١٩ی حوزەیراندا کۆدەبێتەوە و بڕیاری کۆتایی دەدات.