ئەنقەرە
یەکێک لە گەورەترین پرۆژەکانی جیھان و تورکیا پرۆژەی مەڕمەڕەی لە جەژنی ٩٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا دەکرێتەوە.
ھەر یەکە لە سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن و رۆمانیا لەگەڵ نۆ وەزیری ھەشت وەڵات ئامادەی مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەکە دەبن.
لە مەراسمی کردنەوەی پرۆژەی مەڕمەڕەیدا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئەفغانستان، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئازەربایجان، وەزیری زانست و تەکنۆلۆژی بولگاریا، وەزیری ئابوری جۆرجیا، وەزیری گواستنەوەی مۆلدڤیا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی مەکەدۆنیا، وەزیری نیشتەجێکردنی ئیسپانیا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی رۆمانیا، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن، وەزیری گواستنەوە و نێشتەجێکردنی ئەڵمانیا و وەزیری کاروباری دەریایی پاکستان ئامادە دەبن.
لە ناوچەی ئوسکوداری شاری ئیستەنبوڵ مەراسمێک بۆ کردنەوەی پرۆژەی مەڕمەڕەی ساز دەکرێ، دوای پێشکەشکردنی چەند گوتار و پەیام، سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەگەڵ میوانەکان بە شەمەندەفەر لە ژێر دەریاوە لە بەشی ئاسیایی ئیستەنبوڵەوە دەچنە بەشی ئەوروپایی ئیستەنبوڵ.
پرۆژەی مەڕمەڕەی کە لە ساڵیادی دامەزراندی کۆماری تورکیا دەکەوێتە بواری خزمەتکردنەوە، بە پرۆژەی سەردەم ناسراوە، ژێرخانی ئەو پرۆژەیە نیشانەی پێشکەوتن و توانای ھێلی ئاسنی تورکیایە.
ئەو پرۆژەیە ھەر دوو بەشی ئیستەنبوڵ لە گەرووی ئیستەنبوڵ لە ژێر دەریادا پێکەوە دەبەستێتەوە لە سێ بەشی سەرەکی پێکھاتووە. نێوانی ھەر دوو گەڕەکی گەبزە و ھالکالی لە ١٨٥ دەقیقەوە بۆ ١٠٥ دەقیقە کەم دەکاتەوە، نێوانی بۆستانجی، باکیرکۆی، سۆغوتچەشمە و یەنی کاپی لە ٣٧ دەقیقەوە بۆ ١٢ دەقیقە دادەبەزێ.
ساڵی ١٨٦٠سولتان عەبدولمەجید بیری لەوە کردەوە ھەردوو کێشوەری ئەوروپا و ئاسیا بەیەکەوە ببەستێتەوە جا چی بەرێگەی وشکانی بێ یان ئاوی؛ بە تێپەڕبوونی کات گرینگی ئەو بیرۆکەیەی سوڵتان عەبدولمەجید دەرکەوت و ساڵی ٢٠٠٤ لە ماوەی سەرۆکایەتی رەجەب تایب ئەردۆغان دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی تونێلی مەڕمەڕەی کرا.
بێجگە لە تونێلی مەڕمەڕەی، ھەروەھا ناوی تونێلی ژێر دەریاییشی لێنراوە و ھەردوو کێشوەری ئاسیا و ئەوروپا لە ماوەی تەنیا چووار دەقیقەدا بەیەکتر دەگەیەنێ.
رۆژی کردنەوەی پردی مەڕمەڕەی ھەروەھا رۆژی دامەزراندنی کۆماری تورکیایە کە ٢٩ی تشرینی یەکەمی گشت ساڵێکە.
تونێلی مەڕمەڕەی لە ژێر دەریای مەڕەمەڕەی بە درێژایی ١٣٨٧ مەترە و ھەردوو بەشی ئیستەنبوڵی ئەوروپا و ئاسیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.