ئستەنبوڵ
ئیدارەی ھێلی ئاسنی تورکیا رایگەیاند: لەبەر قەرەباڵخی ناژاربوون ژمارەی گەشتەکانی ھێڵی مەڕمەڕەی زیاد بکەن تاکو گواستنەوەی وەڵاتیان خێراو ئاسانتر بکات.
لەڕاگەیەنراوەیەکدا ئیدارەی ھێڵی ئاسنی تورکیا داوا لە دانیشتووانی ئیستەنبوڵ کرد ئەگەر زۆر پێویست نەبێ، لەپرۆژەی مەڕمەڕەی ھاتوچۆ نەکەن و چەند جار لە ڕۆژێکدا بەکاری نەھێنن.
بەگوێرەی ئاماری ھێڵی ئاسنی تورکیا لەیەکەم رۆژی کردنەوەی پرۆژەی مەڕمەڕەی، سێ سەد ھەزار رێبوار بەناو تونێلەکەدا رۆیشتوون، ئەوەیش رێژەیەکی زۆرە، بۆیە خوزیارە ئەو قەرەباڵخیە کەمبکرێتەوە تا زیاتر بەپرۆژەکە نەگەیەنێ.