Sangar Hamad Azeez
05 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری شاری مالاتیا کرد کە لەبەردەم بینای شارەوانی شارەکە سازکرا و تیایدا گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "وەک تورکیا لە هەر چواردەورمان لەژێر پەلامارداین. لە باشووری وڵاتەکەمان خەریکی دروستکردنی وڵاتێکی تیرۆریستین، بە رێکخراوێکی تیرۆریستی کە بەردەوام ناوی خۆی دەگۆڕێت لە هەوڵی فشار خستنەسەر وڵاتەکەمانن، رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازیش سەرەڕای لاواز بوونی بەڵام لە ناوەوەی وڵاتەکە بەردەوامە لە چالاکییەکانی. ئینشاللە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە دەهێنین، هاوکات رێگە بە رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز نادەین لە عێراق و سووریاش بە ئارەزووی خۆیان بجوڵێنەوە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەردۆغان گوتی: "بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، خەنجەرێکمان لەسەر دڵی پرۆژەکەی تیرۆریستان دا لە سووریا. هەڵوێستمان هەمان شتە و بەردوام دەبین لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر. لە ئایندەیەکی نزیکدا هەنگاوی گرنگ دەنێین".
سەرکۆماری تورکیا تیشکی خستە سەر کودەتاکەی ١٥ی تەمووز و گوتی: "ئەوانەی بوونە هاوبەشی سووکایەتییەکەی ١٥ی تەمووز ئێستا لە دادگا سزاکانیان وەردەگرن. درۆ لەدوای درۆ. دادوەر دەڵێ ئەمە کێیە ؟ دەڵێت من نیمە. پانتۆڵ هەمان شت قەمیس هەمان شت. بەڵام ئەوجارە هەمان جلیان لەبەر دەکەین. بەڵام ئەو رەنگە وەک رەنگی ناوکی بادەم دەبێت، دوو جۆر دەبێت یەکەێک تایبەت و ئەوی تر چاکەت و پانتۆڵ. بۆنموونە کودەتاکاران جلە تایبەتەکە لەبەر دەکەن. ئەوانی تر چاکەت و پانتۆڵەکە. چیتر ناتوانن بە دڵی خۆیان جل لەبەر بکەن. دەبێت هەموو جیهان بەو شێوەیە بیان ناسێت".
سەبارەت بە دادگایی کردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ ئەردۆغان گوتی: " لە دانیشتنەکانی دادگادا نواندن دەکەن. ئەو سووکایەتییەی کردوویانە. ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە باجەکەی لە دادگا وەردەگرن، وەک دەستبەسەر نا بەڵکو وەک زیندانی دەبرێت و رووە راستەقینەکانیان دەناسێنرێت. ئەو شوێنەی بۆی دەچن پەشیمانیش دادیان نادات"
لە درێژەدا ئەردۆغان گوتی: " ئەو کەسانەی کە پشتیوانی ئەوانیان دەکرد و هیوایان پێدەدان ( گومانلێکراوەکانی فەتۆ) یەکە یەکە خۆیان بزر دەکەن. ئیدی لە دادگاکان نمایشی ناپاکەکان دەبینن کە چۆن رووبەرووی سزا دەبنەوە. لەوە دڵتەنگم کە لەگەڵ خۆیان ماڵ و منداڵەکانیشیان چارە رەش کردووە . کە کەوتنە نێوان چواردیوار ئەوکات بیر دەکەنەوە. کودەتاکە کە بەهێزی گەل لەسەر تورکیا لادرا. دەبێت تاوانبارەکانی سزای خۆیان وەرگرن".