Muhammet Ali Kemal
05 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە ناوەندی کولتوور و هونەری زەیتینبورنو، لە میانی کۆتایی هێنان بە چالاکی هاوینەی خوێندکارانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی تورکیادا کە لە لایەن سەرۆکایەتی فەرمانگەی کاروباری ئایینییەوە سازکرابوو گوتارێکی پێشکەشکرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد کە ''رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز هیچ ئایندەیەک بۆ مناڵان و گەنجانمان وەدی ناهێنێت'' و رایگەیاند: ''دهزانن یاسینیان چۆن لێ شههید كردین. یاسینمان له تهمهنی 15 ساڵاندا بوو، له دیاربهكر گۆشتی قوربانیی دابهشدهكرد، چییان كرد؟ دهزانن له چهندهمین نهۆمهوه فڕیان دایە خوارەوە؟. شههیدیان كرد، پاش ئهوه به ئۆتۆمبێل بهسهریدا رۆیشتن. ئهوانه رهوشت نزمن، لای ئهوانه رێزی مرۆڤ نییه، ئهوانه بێ نرخن. رێزی ئهوانه بۆ مرۆڤ له لایهك دانێن، لهوانهدا بهزهیی و شتی وا نییه. تهواو بهپێچهوانهوه ئهو رێكخراوه به زهوتكردنی خهیاڵهكانمان، به رهشكردنی ژیانمان گهورهترین خراپهكاریان بهرامبهر رۆڵهكانمان كرد. هۆكاری ئهوهیشی كه ئهو رێكخراوه سهرهتا له هێرشهكانیاندا قوتابخانه، بهشهناوخۆییهكان و مامۆستاكان بكهنه ئامانج ئهوهیه".
ئەردۆغان جەختی لەوەکردەوە روونە کە ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستیی ئەوەیە کە منداڵەکانمان لە خوێندنگەکان و لە مزگەوتەکان داببڕێت و رایگەیاند: ''بۆ ئەوەی بیکاتە بەندە، کۆیلە و رۆبۆتی ئایدۆلۆژیای لادەری خۆی. بۆچی؟ چونکە دەزانن، لە مزگەوت، مینبەر و میحرابەوە، تیرۆریست بەرهەم نایەت''.
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: ''لەم جوگرافیا هەزار ساڵەیەدا، ئێمە وەک گەل قەرزداری ئەوەین کە هێزی خەبات و بەرەنگاریمان لە باوەڕ و ئیمانمانەوە وەردەگرین. لەبەر ئەوەش هەوڵی ئەوە دەدرێت هەرجارە و بە پیلانگێڕییەک، نەژادیی، مەزهەبی و ئایدۆلۆژیی، گەلەکەمان دابەشبکرێت و پارچە پارچە بکرێت و لەنێو خۆیدا بدرێت بەیەکدا. ئێستا سووریا دەبینن، عێراق دەبینن. بەڵام ئەوەتان بیرنەچێت کە دەیانەوێت هەمان شت لەلای ئێمەش ئەنجام بدەن. خوایاربێت ئێمە دەرفەت نادەینە ئەمانە و لەوبارەیەوە کاردەکەین. ئەگەرچی هەندێک جار ئەنجامی بچووکیان بەدەستهێنابێت، بەڵام لە خاڵی کۆتاییدا گەلەکەمان یارییەکەی لێ هەڵوەشاندوونەتەوە. پەکەکە بۆ چ ئامانجێک خرابێتە مەیدانەکەوە، فەتۆش بۆ هەمان ئامانج بەکارهێنراوە. ئەو دوژمنایەتییەی ئیسلام کە لەرێگەی رێکخراوی داعشەوە دەکرێت و خوێنی ئەو موسڵمانانەی دەڕژێت، نەدەکرا بەهیچ شێوەیەکی دیکە ئەنجام بدرێت''.