Muhammet Ali Kemal
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2016
پهرلهمانی تورکیا 80 ماددهی پاکێجی پڕۆژە یاساکانی پەسەندکرد. پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی یەکەی کارگێڕیی هەکاری و شرنهخ وەک پارێزگا له دهقی پرۆژه یاساکان دهرهێنرا. ئەو هەواڵەش بووه مایهی دڵخۆشیی دانیشتوانی هەکاری.
یهکێک له دانیشوانی ههکاری بەناوی ئەحمەد تاتڵی لهرێگهی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوهوه سوپاسی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی کرد بەهۆی مانەوەی شارەکەیان وەک پارێزگا.تاتڵی هیواخوازە هەکاری هەمیشە وهک پارێزگا بمێنێتەوە و گوتی: "زۆر دڵخۆشم، پیرۆز بێت لەهەکاری. لەسەرەتادا سوپاسی خۆم ئاراستەی بەڕێز سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان و هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە بەشداریان کردبوو لە کەمپینی 'با هەکاری وهک پارێزگا بمێنێتەوە'، خوازیارم ئەو برایەتی و پێکەوەییە هەمیشه بەردەوام بێت".
یهکێکی دیکه له دانیشتوانی شارهکه که هاوکات دوکانداره به ناوی رەمزی ئایدۆغان، ئاماژهی بهوهکرد لەدوای ئەو بڕیارە خەڵکی شارهکه زۆر دڵخۆش بوون و گوتی: ''نازانم چۆن هەستی خۆشی خۆم دەرببڕم، پێویست بوو هەکاری وهک پارێزگا بمێنێتەوە. بەو هۆیەوە زۆر سوپاسی بەرپرسانی باڵای وڵات، هاووڵاتیان و میدیاکاران دەکەین کە بوونەتە هۆی ئهوهی ههکاری وهک پارێزگا بمێنێتهوه. من وەک دوکاندارێک خوازیارم ئهم بڕیاره ببێتە مایهی خێر و خۆشی بۆ سەرانسەری تورکیا و تەواوی گەلەکەمان".
هاووڵاتی نەدیم ئاشکان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هەکاری شارێکی دێرینە و پێویستە وهک پارێزگا بمینێتەوە.
ئاشکان بەو بۆنەیەوە سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە بوونە هۆی مانەوەی هەکاری وهک پارێزگا و گوتی: "بەڕاستی بەو هەواڵە زۆر دڵخۆش بووین. خوای گەورە ئەو برایەتی و پێکەوەییەمان بە هەموو خەڵکی ببەخشێت. هەکاری هەوڵێکی زۆری دا و سهرهنجام بردییەوە".