Muhammet Mutaf,Cüneyt Çelik,Hüseyin Yıldız,Abdullah Söylemez,Hüseyin Demirci,Günay Nuh
20 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2022
ئەرزەڕۆم - AA
کاریگەری بەفربارین لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئیدر، ئەردەخان، قەرس و ئاگری بەردەوامە.
بەفربارین کە دوێنێ شەممە لە پارێزگای ئەرزەڕۆم بێ وەستان دەباری، کاتەکانی شەو وەستا.
شارەکە بەهۆی بەفربارینەوە، سپی پۆشیووە، ئۆتۆمبێل، رێگاوبانەکان، پارک و باخچەکان بە بەفر داپۆشراون.
هاووڵاتیان سەر ئۆتۆمبێلەکان و، کاسبکارانیش بەردەم دووکانەکانیان لە بەفر پاککردەوە، شۆفێران و هاووڵاتییانیش دووچاری سەختی و ناڕەحەتیبوون لە رێگاوبانەکاندا.
- قەرس
بەهۆی بارینی بەفرەوە لە پارێزگای قەرس کە دوو رۆژە بەردەوامە، هاتوچۆ پەکیکەوتووە.
لە کاتێکدا زۆرێک لە رێگاکانی شارەکە داخراون، تیمەکان سەرقاڵی راماڵینی بەفری سەر شەقام و رێگاکانن.
ئاستی بەفری باریوو لە شارۆچکەی ساریکامش ١٠٥ سم، لە بەشی دووەمی ناوەندی خلیسکێنەی جبڵتەپە ١٨٥ سم.
- ئیدر
بارینی بەفر لە ئیدر و تەواوی شارۆچکەکانی کاریگەری بەردەوامە.
بەهۆی بارینی بەفرەوە کە کاتەکانی بەیانی دەستی پێکرد، شەقام و رێگاوبانەکان سپیان پۆشیووە.
هاوکات بارینی بەفر کاریگەری کردووەتە سەر هاتوچۆ لە رێگاکانی ئیدر-ئاگری و ئیدر-قەرس.

-ئاگری
لە پارێزگای ئاگری بارینی بەفر ناو بە ناو بەردەوامە.
بەهۆی بەفر بارینەوە، هاووڵاتییان و شۆفێران لەو شارانەدا دووچاری کێشەی هاتوچۆ هاتن.
تیمەکانی شارەوانی و تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە پاککردنەوەی رێگاکان.
- ئەردەخان
لە دوێنێوە لە پارێزگای ئەردەخان بەفربارین بەردەوامە و، شارەکە سپی پۆشیووە و بەفر لە شەقام و رێگاکان کەڵەکە بووە.