Barış Gündoğan
11 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2021
قه‌رس – AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگی هه‌ڵۆ-٢ رایگه‌یاند "ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنەکە رێگه‌گرتنه له خۆڕێكخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌ی گورزی گه‌وره‌مان لێوه‌شاندوون و له چالاكی خستنیانه".
خولوسی ئاكار له میانی به‌شداریكردن له رۆژی چاودێری سهچكین له مانۆڕی زستانه‌ی ٢٠٢١ له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگی هه‌ڵۆ-٢ گوتی: "ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنەکە رێگه‌گرتنه له خۆڕێكخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌ی گورزی گه‌وره‌مان لێوه‌شاندوون و له چالاكی خستنیانه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق و گوتی: "له چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی سوپای عێراق، وه‌ك وڵاتێكی هاوسێ و به ئه‌زموون و زانیارییه‌كانی خۆمان، ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كین بۆ سوپای عێراق".
خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌وان به هیچ جۆرێك مافی وڵاتانی دراوسێیان پێشێل نه‌كردووه و تاكه ئامانجیان ئه‌وه‌یه، ئاسایشی سنووره‌كان و هاووڵاتیی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزن.