11 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی كاردانه‌وه‌ی لەهەمبەر داواكاری ئه‌مریكا بۆ ئازادكردنی عوسمان كاڤاڵا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند "داواكارییه‌كی له‌م جۆره له‌گه‌ڵ پره‌نسیپی ده‌وڵه‌تی یاسا ناگونجێت. توركیا ده‌وڵه‌تی یاسایه. هیچ ده‌وڵه‌ت و كه‌سێك ناتوانێت فه‌رمان به‌سه‌ر دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانی توركیادا بكات".
حامی ئاكسۆی به نووسراوێک وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه لەبارەی لێدوانه‌كه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، نێد پرایس سه‌باره‌ت به عوسمان كاڤاڵا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ٢٨ی ته‌مووزی ٢٠٢٠ وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان داوه‌ته‌وه بۆ ئازادكردنی عوسمان كاڤاڵا و گوتی: "ده‌مانه‌وێت دیسانه‌وه جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه كه دووه‌مین لێدوانی له‌م جۆره له‌گه‌ڵ پره‌نسیپی ده‌وڵه‌تی یاسا ناگونجێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاکسۆی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی دادگاییكردنی عوسمان كاڤاڵا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له دادگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌موو كه‌سێك ناچاره رێز له پرۆسه‌ی دادگاییكردنه بگرێت، ده‌شڵێت "توركیا ده‌وڵه‌تی یاسایه. هیچ ده‌وڵه‌ت و كه‌سێك ناتوانێت فه‌رمان به‌سه‌ر دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانی توركیادا بكات".
عوسمان كاڤاڵا لە ساڵی ٢٠١٧وە بەتۆمەتی هاوکاریی دارایی خۆپێشاندەرانی پارکی گەزی و بەشداریکردن لە هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ زیندانیکراوە.