توركيا

بڕیار درا دەستبەسەرکردنی عوسمان کاڤالا درێژ بکرێتەوە

- بەهۆی ئەوەی کە بەڵگەی بەهێز هەن لەسەر تۆمەتەکانی ناوبراو، دەستەی دادوەران بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا، ماوەی دەستبەسەرکردنی عوسمان کاڤالا درێژ بکرێتەوە.

Murat Kaya  | 10.02.2022 - نوێکردنەوە : 11.02.2022
بڕیار درا دەستبەسەرکردنی عوسمان کاڤالا درێژ بکرێتەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی پەیمانگای رۆشنبیریی ئانادۆڵو، عوسمان کاڤالا کە بەتۆمەتی پەیوەندیداربوون بە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز و رووداوەکانی پارکی گێزی، لەگەڵ ٥١ تۆمەتباری دیکە دادگایی دەکرێت، لەئێستادا دەستبەسەرە و بڕیاریشدرا ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی بەردەوام بێت.

دادگای سزادانی ئیستانبوڵ لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنی کاڤالا دانیشتنێکی ساز کرد، بەهۆی ئەوەی کە بەڵگەی بەهێز هەن لەسەر تۆمەتەکانی ناوبراو، دەستەی دادوەران بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا، ماوەی دەستبەسەرکردنی عوسمان کاڤالا درێژ بکرێتەوە.

جێی ئاماژەیە لە بارەی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزەوە بەتۆمەتەکانی "بەکارهێنانی توندوتیژی و هەوڵدان بۆ لەکارخستنی دەستووری کۆماری تورکیا" داوای زیندانی هەتاهەتایی قورس بۆ عوسمان کاڤالا کراوە، هەروەها بەتۆمەتی "دەستخستنی ئەو زانیارییە سیاسیی و سەربازییانەی لە رووی ئاسایشی نیشتیمانییەوە پێویستبووە بەنهێنی بهێڵدرێنەوە" داوای ٢٠ ساڵ زیندانی بۆ کراوە.

بەهەمان شێوە لەبارەی رووداوەکانی پارکی گێزی-یەوە بەتۆمەتی "هەوڵدان بۆ خستنی حکوومەتی کۆماری تورکیا" داوای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ناوبراو کراوە.

ئەمە جگە لەوەی کە چەندین تۆمەتی دیکەی وەک "زیان گەیاندن بە موڵکی گشتی، بەدەستخستنی بێمۆڵەتی چەند ماددەیەکی مەترسیدار، بریندارکردنی بەمەبەست و تاڵانی" ئاراستە کراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın