Sarp Özer
28 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "تیرۆریستیان له‌كوێ بن ئه‌وێ ده‌بێته ئامانجمان. به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان".
رۆژی چاودێری ده‌سته‌بژێری چالاكییه‌كانی "ئاگری ئازاد-٢٠٢١" به ئاماده‌بوونی وه‌زیری به‌رگریی توركیا و فه‌رمانده باڵاكانی سوپای توركیا به‌ڕێوه‌چوو، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی سربیا و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته، نهجۆبسا ستافانۆڤیج كه له‌سه‌ر بانگهێشتی خولوسی ئاكار به سه‌ردانێكی فه‌رمی له توركیایه چاودێری چالاكییه‌كه‌ی كرد و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار له چالاكییه‌كه‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
خولوسی ئاكار جه‌ختی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان كردەوە و گوتی: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به تایبه‌ت له باكووری عێراق به پێداگیرانه به‌رده‌وامه. (هێزه‌كانمان) چوونه‌ته بنجوبناوانی تیرۆریستان و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌وه. حه‌شارگه‌كانیان به‌سه‌ردا ده‌ڕووخێندرێت. تیرۆریستیان له‌كوێ بن ئه‌وێ ده‌بێته ئامانجمان. به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كه‌سانێك ده‌یانویست كۆریده‌ری تیرۆر له باكووری سووریا دروست بكرێت، گوتی: "ئه‌م كۆریده‌ری تیرۆره به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا رووخێندرا. نه‌مانهێشت و ناشهێڵین ئه‌م كۆریدهرهی تیرۆر دروست بكرێت. رێگه‌مان نه‌داوه و رێگه‌یش ناده‌ین هیچ جۆره شتێكی له‌م جۆره له نزیك سنووره‌كانمانه‌وه دروست ببێت".