Cankut Taşdan
28 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە – AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئەنقەرە، ٢٨ گومانلێکراو لەو ٣٣ بیانییانەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو، دەستگیرکران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستکەوتوون، ھۆبەی ھەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەر، کاری شیکاریی تەکنینکی و ھەڵسەنگاندنی مەترسییان بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە ھەیە، ئەنجامداوە.
لەم چوارچێوەیەدا، ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی ٣٣ گومانلێکراوی بیانی کە پەیوەندییان لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی لە ناوچەکانی پێکداداندا ھەیە و ئەگەری ئەوە ھەیە کردەی تیرۆریستی لە رۆژی کۆماریی تورکیا لە ٢٩ی تشرینی یەکەم و رۆژی یادی ئاتاتورک لە ١٠ی تشرینی دووەم ئەنجامبدەن، بەڕێوەچوو.
لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوکاتدا بۆسەر ناونیشانەکان توانرا ٢٨ گومانێکراو دەستگیر بکرێت.
ھەوڵەکانی ھێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەڵاتووەکان بەردەوامە.