Sidar Can Eren
10 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2022
دێرسم – AA
ژینگه‌دۆست عومه‌ر فاروق نارڵی كه له دێرسم ده‌ژی، به جلوبه‌رگی فه‌رمییه‌وه خلیسكه‌ی سه‌ر به‌فری له ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی ئۆڤاجك ئه‌نجام دا.
عومه‌ر فاروق نارڵی كه خولیای یارییه سروشتییه‌كانه له رێگای ته‌له‌فریكه‌وه توانی بچێته ترۆپكی گۆڕه‌پانی خلیسكهكه، دواتر به جلوبه‌رگی فه‌رمی له گۆڕه‌پانی ناوه‌ندی خلیسكهكه كه درێژییه‌كه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ مه‌تره خلیسكه‌ی سه‌ر به‌فری ئه‌نجام دا.
عومه‌ر فاروق نارڵی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، دێرسم سروشتێكی دڵڕفێنی هه‌یه و زۆر دڵخۆشه به‌وه‌ی له دێرسم ده‌ژی و گوتی: "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵك حه‌ز ده‌كات له گه‌وره‌شاره‌كان بژی. پێیان وایه ده‌رفه‌ت له گه‌وره‌شاره‌كان زیاتره، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به دوای ئارامیدا ده‌گه‌ڕێن لێره دڵخۆشتر ده‌بن. دێرسم سروشتێكی دڵڕفێنی هه‌یه".
نارڵی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له مانگی نیساندا، جگه له خلیسكه‌ی سه‌ر به‌فر ده‌كرێت چالاكییه‌كانی وه‌ك پایسكیلسواری، ماتۆرسواری و به شاخدا ههڵزنینیش ئه‌نجام بدرێن.
عومه‌ر فاروق ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی مونزور بۆ یارییه‌كانی پێشبڕكێی سه‌وڵ لێدان و به‌مه‌له‌وانی گونجاوه و گوتی: "به ئه‌نجامدانی خلیسكه‌ی سه‌ر به‌فر به جلوبه‌رگی فه‌رمییه‌وه ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ ناوچه‌كه رابكێشم، تاكوو له بینینی سروشتی دڵڕفێنی ئێره بێبه‌ش نه‌بن. شوێنی مانه‌وه و هۆتێل له بنكه‌ی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر له دێرسم نزیكن و نرخیشیان گونجاوه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه هاتن له پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ری دێرسم بۆ ئه‌و ناوه‌نده زۆر ئاسانه و گوتی: "كۆتایی هه‌فته خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین و دێین بۆ ئێره".